بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، گۆڤاری ئێکۆنۆمیست تایمز لە ڕاپۆرتێکدا لە ئاسایی بوونەوەی پێوەندی نێوان هەرێمی کوردستان و دەوڵەتی انوەندی هەواڵی داوە.
ئەو گۆڤارە یەکێک لە ڕووداوە تاڵەکان بۆ هەرێمی کوردستانی پاشهاتەکانی ڕێفراندۆم وەسف کردووە کە کوردەکان لە ساڵی 2017 بەڕێوەیان برد.
بەڵام ئێکۆنۆمیست تایمز لە ئاسایی بوونەوەی نەرمە نەرمەی پێوەندییەکانی نێوان هەولێر و بەغدا هەواڵی داوە. ئەو گۆڤارە ڕێککەوتنی ئەم دواییەی نێوان کوردەکان و دەوڵەتی ناوەدی عێراق لەسەر بوردجەی ئەمساڵی لە نیشانەکانی ئاسایی بوونەوەی پێوەندییەکانیان وەسف کردووە.
ئەو گۆڤارە هەروەها ئاماژەی داوە کە عەرەبەکانی دانیشتووی ناوەند و باشووری عێراق ئێستا دەتوانن بە بێ ئەوەی کە کەسێک بیانناسێنێت لە هەرێمی کوردستان ببنە خاوەن ماڵ و دارایی و ئەوە نیشانەی بەرز بوونەوەی ئاستی متمانە لە نێوان کورد و عەرەب و ڕێککەوتنی نێوان هەولێر و بەغدایە.
ئێکۆنۆمیست تایمز ئاسایی بوونەوەی هەناردە و هاوردەی بازرگانی وڵاتانی دراوسێی عێراق لەگەڵ هەرێمی نیشانەی گەڕانەوەی متمانە و باشتر بوونی دۆخی هەرێمی کوردستان دوای پاشهاتە ئەستەمەکانی بەڕێوە بردنی ڕێفراندۆم وەسف کردووە.
Your Comment