هۆکاری شەپۆلی چوارەمی کۆرۆنا هاتنی ڤایرۆسی گۆڕدراو لە وڵاتی عێراقەوە بوو

سەرۆک کۆماری ئێران وتی: سەرەڕای هەموو هەوڵەکان بۆ ڕێگری لە ڕوودانی شەپۆلی چوارەمی کۆرۆنا لە ئێران، بەڵام هاتنی ڤایرۆسی کۆرۆنای گۆڕدراو لە وڵاتی عێراقەوە بووە هۆی ئەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، حەسەن ڕۆحانی سەرۆک کۆماری ئێران سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لە لێژنەی نەتەوەیی بەرەنگار بوونەوەی کۆرۆنا وتی: سێ شەپۆلی کۆرۆنا لە ئێران ڕووی دا و ئێمە لە مانگی ڕەشەممەوە هەموو هەوڵێکمان بۆ ڕێگری لە هاتنی شەپۆلی چوارەم بەڵام بەداخەوە ئەوە بە هۆی هاتنی ڤایرۆسی گۆڕدراو لە عێراقەوە ڕووی دا.

ڕۆحانی بە وتنی ئەوەی کە هۆکارەکانی تری ئەو شەپۆلە، سەفەر، کڕینەکانی سەری ساڵ و سەردانەکان بووە، وتی: ئێمە پێش لە هاتنی سەری ساڵ ڕامانگەیاند کە چوون بۆ شارە سوور و پرتەقاڵییەکان قەدەغەیە بەڵام هەندێک کەس ئەوەیان پێشێل کرد.

سەرۆک کۆمار زیادی کرد: ئەبێ پێبەندی هەموو پرۆتۆکۆلەکان ببین. لەوانیە هەندێک کەس بڵێن کە ئێوە ئەبوا لەسەر سنوورەکان هستیارتر ببواین تا ڤایرۆسی گۆڕدراو نەیێتە ناو وڵات. مەگەر وڵاتانی ئەورووپی توانیان ڕێگری لە ئەوە بکەن.

News Code 36751

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha