بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەمین مورادی ڕایگەیاند: لە دە ساڵی ڕابردوودا و بە شوێنگیرییەکان لەلایەن حەوزەی هونەرییەوە و هاوکات لەگەڵ ساڵڕۆژی شەهادەتی شەهید ئاوینی، ئەم هەفتەیە وەکوو هەفتەی هونەری شۆڕش ناودێر کراوە.
ناوبراو ڕایگەیاند: بەرنامەکانی هەفتەی هونەری شۆڕش لە 18 خاکەلێوەوە لە پارێزگا دەست پێدەکات و بە پێی تەشەنە سەندنی کۆرۆنا لە پارێزگا زۆربەیان بە شێوەی ئۆنلاین بەڕێوە دەچن.
مورادی زیادی کرد: بە گشتی 20 بەرنامەی تایبەت بۆ ئەم هەفتەیە لە پارێزگا لەبەرچاو گیراوە کە بە بەشداری هونەرمەندانی پارێزگا بەڕێوە دەچێت.
سەرۆکی حەوزەی هونەری کوردستان ڕایگەیاند: دیداری کۆمەێک لە هونەرمەندانی پارێزگا لەگەڵ نوێنەری ئایەتوڵڵا خامنەیی، کردنەوەی پیشانگای بەرهەمە فەرهەنگییەکانی ئەو حەوزەیە لە سینەما بەهمەنی سنە و بەڕێوە بردنی دوو کارگەی فێر کردن و ڕوونوێنی لە ئەلبوومی مۆسیقای زیکر و دەفی منداڵانی خەلیفە میرزا ئاغە غەوسی، کتێبی رادیۆ سنە بیەروەرییەکانی دکتۆر بەهرووز خەیرییە و بڵاو کردنەوەی کورتەفیلمەکانی بەرهەمی حەوزەی هونەر و کردنەوەی پیشانگا لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لە وباری وێنەگری، کارتۆن و کاریکاتۆر و ... لە بەرنامەکانی ئەم هەفتەیە دەبێت.
Your Comment