بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەلاحەدین دەمیرتاش، ڕێبەری پێشووی هەدەپە کە لە ساڵی 2016 ەوە لە زینداندایە، لە گفتوگۆ لەگەڵ ڕۆیتێرز، داوای لە ئۆپۆزیسیۆنی ئەو وڵاتە کرد لە بەرانبەر دوو پارتی داد و گەشە و خووڵەی نەتەوەیی هاوپەیمانی پێک بهێنن.
ناوبراو کە بە شێوەی نووسراو، لە زیندانەوە وەڵام پرسیارەکانی ڕۆیتێرزی داوەتەوە، داوای لە ئۆپۆزیسیۆنی کردووە کە هەر لە ئێستاوە هاوپەیامنی پێک بهێنن و تا کاتی هەڵبژاردنەکانی 2023 چاوەڕوان نەبن.
ناوبراو هەوڵەکان بۆ هەڵوەشاندنەوەی هەدەپەی لەلایەن ئاک پارتیەوە و هاوڕیی کردنی پارتی جووڵەی نیشتمانیی خستنە ژێرپێی یاساکان لەلایەن پارتی دەسەڵاتدار و خودی ئەردۆغانەوە وەسف کرد و وتی: بژاردە سیاسییەکانی ئەوان کەم بووەتەوە و بۆ مانەوە لە دەسەڵات هەر کارێک ئەنجام دەدەن.
دەمیرتاش وتیشی: پەنا بردنی ئەردۆغان بۆ بەڕێوە بردنی هەڵبژاردنی پێشوەختە لە ئەگەری ئاڵۆزتر بوونی دۆخی ئابووری تورکیا دوور لە چاوەڕوانی نییە.
بۆچوونی ئێوە