بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە نیوئەتلەس، دەرفەتی مرۆڤەکان بۆ خوێندنەوە لەسەر شێوە سەرەتاییەکانی ئاولەمە زۆر کەمە، چونکوو ئاولەمە دوای پێکهاتنی خێرا شێوەی دەگۆڕدرێت و بەرەو تەواو بوون دەڕوات. بەڵام لێکۆڵەران بە مۆدێل سازی ئاولەمە لە سەرەتای پێکهێنانی توانیان لەسەر پرسی گرینگ وەکوو نەزۆکی و نەخۆشییە بۆماوەییەکان لێکۆڵینەوە بکەن.
ئەو ئاولەمە سەرەتاییە کە بە بەکارهێنانی خانە پێستییەکان چێ کراوە، پێکهاتە و وردەکاری تەواوی هەیە و دەتوانرێت لێی بۆ خوێندنەوە لەسەر ئەو هۆکارە جیاوازانە کە لە سەر ئاولەمەی داییک کاریگەری دادەنێت، کەڵکی لێوەربگیردرێت.
بە پێی سنوورە مافی و ئەخلاقییەکان لە بواری خوێندنەوە لەسەر ئاولەمە، ئەو مۆدێل سازییە لێکۆڵینەوە لەسەر لایەنە جیاجیاکانی دووگیانی لە تاقیگە ئاسان دەکاتەوە. هەروەها لە ئەم رێگایەوە دەتوانرێت لەسەر تایبەتمەندییە ژێنێتیکییەکانی ئاولەمە کە لەسەر هەڵسوکەوتی کاریگەری دادەنێت خوێندنەوە بکرێت.
Your Comment