بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر, به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم، ئێواره‌ی دوێنێ نێچیرڤان بارزانی له‌سه‌ر بانگهێشتنامه‌ی فه‌رمی ئیمانوێڵ ماكرۆن سه‌رۆكی فڕه‌نسا، گه‌یشته پاریسی پایته‌ختی ئه‌و وڵاته و بڕیاریشه ئەمڕۆ سێشه‌ممه له‌كۆشكی ئێلیزێ له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی فڕه‌نسا كۆببێته‌وه.
هه‌ر به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه، له كۆبونه‌وه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێم و سه‌رۆكی فڕه‌نسا بره‌ودان به په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و عێراق له‌گه‌ڵ فڕه‌نسا، دۆخی عێراق، هه‌رێمی كوردستان و ناوچه‌كه به‌گشتی، په‌تای كۆڤید_19 و لێكه‌وته‌كانی، مه‌ترسییه‌كانی تیرۆر و ئه‌ركی هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تی تاوتوێده‌كرێن.
بڕیاریشه له دیداره‌كه‌ی نێوان نێچیرڤان بارزانی و ئیمانوێڵ ماكرۆن، باس له گرنگیی هاوكاری و هاوبه‌شیی هه‌مه‌لایه‌نه بۆ به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی داعش و چه‌ند پرسێكی دیكه‌ی جێی بایه‌خی هاوبه‌ش بكرێت.
بۆچوونی ئێوە