بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە بەغدا یەوم، محەمەد شەبەکی پەرلەمانتاری عێراقی باس لە دوو هۆکاری پەسەند نەکرانی بودجەی 2021 دەکات.
ئەو ئەندامەی کومیتەی دارایی پەرلەمانە وتی کە دژایەتی لایەنە سیاسییەکان سەبارەت بە پشکی بودجەی هەرێمی کوردستان لە بودجەی 2021 هەر درێژەی هەیە.
ناوبراو درێژەی دا کە پرسی گۆڕینی بەهای دۆلاریش هێشتا چارەسەر نەکراوە و ئەو دوو بابەتە ئیزنی پەسەند کرانی بودجەی 2021 لە کۆبوونەوەی ڕۆژی یەکشەممەی پەرلەمان نادات.
لەلایەکی دیکەوە مەحموود خۆشناو لە ڕێبەرانی یەکێتی نیشتمانی لە لێدوانێکدا وتی: هەرێم دەیەوێت کە قەیرانی پێوەندیدار بە بەشی هەرێم لە بودجەی 2021 چارەسەر ببێت.
ناوبراو وتیشی: ئێمە دەمانەوێت کە بگەینە ڕێککەوتن و شتێکمان لە دەرەوەی دەستوور ناوێت.
خۆشناو لە هەمان کاتیشدا هەندێک لایەنی سیاسیی تۆمەتبار کرد کە بە دوای سنووردار کردنەوەی ڕۆڵی کوردەکان لە بەغدان و کاری خۆیانیان لە پرسی بودجەوە دەست پێکردووە.
Your Comment