گەمارۆی یەک لایەنە دژی ئێران نموونەی بەرچاوی تیرۆریزمی ئابوورییە

سەرۆک پارلەمانی وڵاتەکەمان وتی: گەمارۆ یەک لایەنەکان دژی خەڵکی ئێران، نموونەی بەرچاوی تیرۆریزمی ئابوورییە و تیرۆریزم بۆ کوشتنی مرۆڤە بێ گوناحەکان سنوور ناناسن.

بە پێی هەواڵی مێهر، محەمەدباقر قاڵیباف وتی: تیرۆریزم وەکوو کووید 19 بۆ کوشتنی مرۆڤەکان، سنوور ناناسێت و جوولەکە و موسوڵمان، پیر و لاو، ژن و پیاو، هەموو لە بەرانبەر ئەم ئافاتە خەسار دەبینن و بەرەنگار بوونەوە لە گەڵ تیرۆریزم بۆتە داڵغەی سەرەکی هەموو وڵاتان.

قاڵیباف وتیشی: تیرۆریزم دیاردەیەکی نوێ نییە و چەندین دەیەیە کە ئاشتی و ئاسایشی جیهانی خستۆتە مەترسییەوە و هەزاران بێ تاوانی کوشتووە. کۆماری ئیسلامی ئێران هەموو کات بەدوای بەرەنگار بوونەوە لە گەڵ تیرۆریزم بووە.

ئەو وتیشی: بێگومان بەرەنگار بوونەوە لە گەڵ تیرۆریزم بۆتە مەترسییەکی جیهانی و ئێمە وەکوو سەرۆک پارلەمانەکانی وڵاتانی تورکیا، چین، ڕووسیا، ئەفغانستان، پاکستان و ئێران دەبێ کردەوەمان بە شێوەیەک بێت کە تێچووی خاوەنەکانی ئیدئۆلۆژی تیرۆریزم و پشتیوانەکانیان ڕوو لە زیاد بوون بکات و تووشی خەساری جیدییان بکات.

News Code 36534

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha