گەڵاڵەی پێشنیارکراوی ڕیاز بۆ کۆتایی هێنانی شەڕی یەمەن

وەزیری دەرەوەی سعوودیە لە گەڵاڵەی پێشنیارکراوی ڕیاز بۆ کۆتایی هێنان بە شەڕی یەمەن هەواڵی دا و وتی: عەرەبستان چاوەڕوانی بڕیاری بزووتنەوەی ئەنساروڵایە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر،لە حاڵێکدا کە شەش ساڵ لە بەرخۆدانی گەل و سوپای یەمەن تێدەپەڕێت و لەم ڕۆژانەدا سوپای یەمەن هێرشی زیاتری کردۆتە سەر قووڵایی ئەمنیەتی سعوودیە، لە کۆتایی دا ڕیاز ناچار بوو پێشنیاری ئاگربڕ بدات.

ئەمە لە حاڵێکدایە کە لە ساڵانی ڕابردوودا سعوودییەکان زۆر هەوڵیان داوە بە شێوەیەکی ئابڕوودارانە لە زەلکاوی یەمەن خۆیان دەربێنن و تەنانەت هەوڵیان داوە کە نەتەوەیەکگرتووەکان و هەندێ وڵاتی ئەورووپایی و ئەمریکاییەکانیش بکەنە نێوانگێڕ.

 فەیسەل فەرحان وەزیری دەرەوەی سعوودیە پاگەندەی ئەوەشی کردووە کە گەڵاڵەی ڕیاز لە سەر بنەمای گەڵاڵەی پێشنیار کراوی نەتەوەیەکگرتووەکان سەبارەت بە ئاگربڕ لە یەمەنە بۆ دەستپێکردنەوەی دانوستانی سیاسی و هەڵگرتنی گەمارۆکان.

 ئەوەشی وت کە گەڵاڵەی پێشنیار کراوی عەرەبستان دەستبەجێ دوای ڕەزامەندی بزووتنەوەی ئەنساروڵای یەمەن جێبەجێ دەکرێت.

شیاوی ئاماژەیە کە محەمەد عەبدولسەلام وتەبێژی بزووتنەوەی ئەنساروڵای یەمەن جەختی کردووەتە سەر هەڵگرتنی هەموو گەمارۆکان.

News Code 36500

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha