بە پێی هەواڵی مێهر بە گویرەی ئەلمەعلوومە، شێرزاد شێخانی لەم بارەوە وتی: بە پێی مەرجە دابین کراوەکان لە لایەن کۆمیسیۆنی ئابووری و فراکسیۆنە سیاسییەکانی پارلەمان وەکوو مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان و هەروەها بە بۆنەی بەرز بوونەوەی نرخی نەوت لە جیهان، دەوڵەتی هەولێر هەرگیز نەوتی خۆی ڕادەستی بەغدا ناکات.
وتیشی: پارتە دەسەڵاتدرەکانی هەرێمی کوردستان، سەرەکیترین دۆڕاوەکانی ئەم بوارەن. لە لایەکیتریشەوە نەوت لە لایەن ئەو کۆمپانیایانە هەناردە دەکرێت کە ڕێککەوتنی هاوکارییان واژۆ کردووە بەڵام پاش ڕێککەوتن لە سەر بووجەی هەولێر، ئەوان تووشی خەسار دەبن و دزینی نەوت کەم دەبێتەوە.
Your Comment