بە پێی هەواڵی مێهر، محەمەد جەواد زەریف لە لاپەڕەی تویتەری خۆیدا نووسیویە: سەفەرێکی پڕخێرم بۆ ئەستەمۆڵ بوو و لە گەڵ برام، وەزیری دەرەوەی تورکیا مەولوود چاوش ئەغلوو وتووێژم کرد.
ئەو داکۆکی کردووە: وەکوو پێشوو، سەبارەت بە بابەتە دوولایەنە ناوچەییەکان هاوکاری باشمان پێکەوە بوو.
وەزیری دەرەوەی ئێران ئامانجی کۆتایی ئەم سەفەرەی بەکارهێنانی ئەزموونی 400 ساڵەی ئاشتی نێوان ئێران و تورکیا بۆ ناوچە زانی و نوسیویە: لە پەنای یەک بین، هەموو شتێک باش دەبێت.
بۆچوونی ئێوە