سروشتی دڵڕفێنی پاڵەنگان و بەهاری گەشتیاریی کوردستان

هەوای پاڵەنگان لە وەرزی بەهار زۆر فێنکە و سروشتی دڵڕفێن، تاڤگەی سروشتی، دەنگی خرۆشی ئاوی ڕۆخانە، باخی جوان و ڕێگای ڕێکردنی بێ وێنە لە دڵی ئەو سروشتە بێ وێنە، بووەتە هۆی ڕاکێشانی گەشتیاری زۆر لە تەواوی جیهانەوە.

ئاژانسی هەواڵی مێهر، بەشی گەشتیاریی: مانگی گوڵان کاتێکی شیاو بۆ بینینی ماسوولەی کوردستانە، هەرچەند کە بینینی ئەو شوێنە جوانە لە وەرزی زستانیش هەر جوانی تایبتی هەیە بەڵام جوانی ئەو پارچە لە بەهەشتە لە وەرزی بەهار چەند ئەوەندەیە.

لە سنەوە کە بەرەو ئەو بەهشتە دەڕۆی تا چاو هەتەر دەکات سەوزەڵانی و جوانییە و چی دیکە پیسی و دووکەڵی شارەکان نابینرێت، جوانی ئەو پارچە لە بەهەشتە ئەوەندەیە کە دەڵێی سروشت جلی مەخمەڵی سەوزی لەبەر کردووە.

بەهەشتی کوردستان

کاتێک کە دەگەینە گوندی پاڵەنگان، ئەو بەهەشتە ون بووە لە دڵی کوردستان ، ئەبێ ڕێگایەک بە پێ بڕۆیت؛ یەکەم شتێک کە هەر لە سەرەتای ڕێگاکەوە سەرەنجی مرۆڤ بۆ لای خۆی ڕائەکێشێت، دەنگی دڵڕفێنی ئاوێکە کە لە پاڵ ڕێگاکە دەڕوات.

دەنگی مۆسیقای سیاچەمانە کە لە دوورەوە دێت، خۆشیەکی تایبەت دەخاتە دڵی موسافرەوە؛ ئەمە یەکەم هەنگاوی ناسینی فەرهەنگی مۆسیقای نەریتی هەورامیە.

کە دەگەیتە ناو گوندەکە یەکەم شتێک کە سەرەنجەکان بۆ ۆلای خۆی ڕادەکێشێت شێوەی نەژیارڤانی پلیکانی گوندەکەیە، رووبارێکی بەناوبانگ بە ناوی تەنگیوەر لە نێوان گوندەکەوە تێدەپەڕێت کە گوندەکە دەکات بە دوو بەشەوە و رێگای پێوەندی دوو لای گوندەکە پردێکی باریکە کە لە سەر ڕووبارەکە دانراوە.

تاڤگەی سروشتی و خرۆشی رووبار

هەوای پاڵەنگان لە وەرزی بەهار زۆر فێنکە و سروشتی دڵڕفێن، تاڤگەی سروشتی، دەنگی خرۆشی ئاوی ڕۆخانە، باخی جوان و ڕێگای ڕێکردنی بێ وێنە لە دڵی ئەو سروشتە بێ وێنە، بووەتە هۆی ڕاکێشانی گەشتیاری زۆر لە تەواوی جیهانەوە.

لە پاڵ دیتنی ئەو هەموو جوانییە، نووقاندنی چاو و گوێ گرتن بە دەنگی دڵنشینی سروشتیش جوانی تایبەتی خۆی هەیە، دەنگی ڕووبار، دەنگی بەکۆمەڵی پەلەوەر، هەڵکردنی سروەی فێنکی بەهاری، تەنانەت دەنگی مۆسیقایەک کە لە دوورەوە دێتە گوێ... هەستێک کە لە هیچ کوێ دەست ناکەوێت.

ئێرە تەنیا شوێنێکە کە شێوەی بیناسازی شاری پێی تێ نەناوە و سەرەڕای ئەوەی کە لە ماوەی ٣٠٠ ساڵ تەمەنی خۆی چەندین و چەند جار وێران بووە و ئاوەدان بووەتەوە، بەڵام هێشتا شێوەی خۆجەیی و گوندەواریی خۆی پاراستووە و ئامێری کردنەوەی خانووەکانیش هەر ئەو سروشتە جوانەوە هاتووە.

هەرچەندە کە پاڵەنگان بە ماسوولەی کوردستان ناسراوە بەڵام نە ناوبانگی ماسوولە لە باکووری ئێرانی هەیە و نە وەکوو شوێنەکانی تر پڕە لە رووداوی جۆراوجۆر، سەفەر بۆ پاڵەنگان سەفەر بۆ قووڵایی سادەییەکانە، سادە وەکوو دڵی خەڵکی گوندەکە...

نانی ساجی و کەلانە و چێژی سروشتی

بۆنی نانی خۆجەیی"کەلانە" و نانی تەنووری هەموو شوێنێک دائەگرێت و هەنگاوەکان بەرەو لای خۆی ڕادەکێشێت و ئاڵبەت ئیشتیای مرۆڤ زیاتر...؛ تامی کەلانە و دۆ چێژی سەفەرەکە دوو ئەوەندە دەکاتەوە.

بینینی تاڤگەی سروشتی لە سەر ڕێگای ڕێپێوانەکە، جوانیەکی لە ڕادەبەدەری بەخشیوەتە ئەو بەهەشتە کە چاوی مرۆڤ هەرگیز تێر نابێت بە بینینیان؛ بەڕاستی لێرەدایە کە مرۆڤ هەست دەکات پێی ناوەتە بەهەشتی خوداوە.

ئاسەوارە کۆنەکان

دیتنی قەڵای مێژوویی گوندی پاڵەنگان کە لە سەر ڕێگای کانییە پڕ لە ئاوەکان دایە هیشتا ئاسەوار و پاشماوەی ژوورەکان، ئاگردان و پردە کۆنەکانی پێوە دیارە، چێژێکی تایبەتی بۆ هۆگرانی مێژوو و شارستانیەتی مێژوویی هەیە.

لە کتێبی توحفەی ناسری سەبارەت بە ئەو قەڵا نووسراوە: ئەو قەڵا دەمێکە شوێنی نیشتەجێ بوونی دەسەڵاتدارەکانی کەلهوڕ بووە کە دواتر خێڵی بەناوبانگی ئەردەڵان ئەوێیان کۆنترۆڵ کردووە و بیانکانیان زیاد کردووە و مزگەوت و دووکان و شتی تریان لەوێ کردووەتەوە.

کە دەچیتە ناو کۆڵانەکانی گوندەکەوە و لە کێو سەردەکەوی دۆستایەتی خەڵکی گوندەکە یەکێک لە جوانییەکانی ژیانی گوندنشینی دەبینی، سەربانیخانوویەک دەبێتە حەوشەی خانوویەکی دیکە، ژنانێک دەبینی کە لە سەربان دانیشتوون و تەشی دەڕێسن، بۆ ئاسانکاری لە هاتوچۆ و سەرکەوتن بەرەو کێو لە پلیکانە بەردی کەڵک وەردەگرن، لە پلیکانەکان کە دەچیتە سەرەوە ژمارەیەک پیرە پیاو دەبینی کە لە تەنیایی دانیشتوون و دەڕوانن بۆ ئەو بەهەشتەی کە تەواوی تەمەنیان لەوێ بە سەرکردووە یا بنەماڵەگەلێک دەبینیت کە لە ئەو پەڕی ئاسایش و دۆستایەتی خەریکی خواردنەوەی چا لە دڵی سروشتن.

کێڵگەی بەخێوکردنی ماسی

پاش چەند کاتژمێر گەشت لە ناو بەهەشت، بۆنی ماسی کەبابی کە فەزاکەی پڕ کردووە موسافرەکان بۆ خواردنی نیوەڕۆیەکی پڕ لە چێژ ڕادەکێشێت و ئاڵبەت ماسی قزل ئالای پاڵەنگان ناوبانگی تایبەتی هەیە...

پاش خواردنی نیوەڕۆیەکی بەتام و لەزەت لە کاتی گەڕانەوە، سەردان و زیارەت کردنی مەزارگەی حەزرەتی عەکاشەش باسێکی ترە، زۆربەی گەشتیاران پاش گەڕان لە گوندی جوانی پاڵەنگان بەرەو لای مەزارگەی حەزرەتی عەکاشە دەڕۆن و پاش زیارەت کردن و خوێندنی نوێژێک و نزا کردن بۆ هاتنە دی ئاواتەکانیان، بۆ چەند کاتژمێر لە سێبەری دارە هەزاران ساڵەکانی وەن دەحەسێنەوە.

ئەو گوندە جوانە هەموو ساڵێک میوانداری بەڕێوە چوونی جێژنی کۆنی نەورۆزە کە میوان و گەشتیاری زۆر بەرەو لای خۆی ڕادەکێشێت.

News Code 36442

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 2 =