AP ١٣٩٩ ڕەشەمە ١٨ ٢٢:١٥

لە سنە

وەرگێڕانی کوردی و عەرەبی کتێبی "ئێوارەکانی کریسکان" ڕوونوێنی کرا

وەرگێڕانی کوردی و عەرەبی کتێبی "ئێوارەکانی کریسکان" ڕوونوێنی کرا

وەرگێڕانی کوردی و عەرەبی کتێبی "ئێوارەکانی کریسکان" بە بەشداری سەردار حسێن سەلامی فەرماندەی سوپای پاسداران و چەند کەس لە بەرپرسانی وڵات و پارێزگا پەردەی لە سەر لادرا.

بە پێی هەواڵی مێهر، کتێبی ""ئێوارەکانی کریسکان" بیرەوەرییەکانی ئەمیر سەعیدزادە لە چالاکییەکانی سەردەمی پێش شۆڕش و بەرەوانی پیرۆز و هەروەها ئازارەکانی بەندیخانەی گرووپە ئوپۆزیسیۆنەکان لە لایەن بڵاوگەی سوورەی مێهرەوە چاپ و بڵاو کرایەوە.

ئەم کتێبە بە قەڵەمی کیانووش گوڵزار ڕاغب نووسراوە و یەکەم جار ساڵی 1394 چاپ کرا و لەم ڕۆژانەدا دەستنووسی ڕێبەری مەزن لە سەری چاپ کرا.

ئەم کتێبە لە لایەن حەوزەی هونەرییەوە بە زمانی کوردی و زمانی عەرەبی وەرگێڕاوەتەوە و لە کتێبفرۆشییەکاندا لە بەر دەست دایە.

News ID 36338

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha