AP ١٣٩٩ ڕەشەمە ١٨ ١٤:٢٧

لە شەو و ڕۆژێکدا؛

8313 کەسی دیکە لە ئێران تووشی کۆرۆنا بوون/مەرگی 99 کەس

8313 کەسی دیکە لە ئێران تووشی کۆرۆنا بوون/مەرگی 99 کەس

وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران ڕایگەیاند تەنیا لە ماوەی شەو و ڕۆژی ڕابردوودا 8313 کەسی دیکەش وەک هەڵگری ڤایرۆسی کۆڕۆنا ناویان تۆمار کراوە

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر, سیما سادات لاری وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران ڕایگەیاند: لە شەو و ڕۆژی ڕابردووەوە 99 کەس بە هۆی کۆرۆنا لە ئێران گیانیان لە دەستداوە و بەمەش ژمارەی قوربانیانی کۆرۆنا لە ئێران گەیشتووەتە 60 هەزار و  786  کەس.

ڕاشیگەیاند: تا ئێستا یەک ملیۆن و 698  هەزار و  5 کەس بە تووشبووی کۆرۆنا لە ئێران تۆمار کراوە.

تا ئێستا یەک ملیۆن و 449  هەزار و  350 نەخۆشی کۆرۆنایی چاک بوونەتەوە.

News ID 36335

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha