بەرپرسی کومیتەی ئیعدامی داعش لە باشووری بەغدا دەستگیر کرا

هێزە ئەمنییەکانی عێراق بەرپرسی کومیتەی ئیعدامی گرووپی تیرۆریستی داعشیان لە باشووری بەغدا دەستگیر کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ڕووسیا یەوم، هێزە ئەمنییەکانی عێراق توانیان یەکێک لە سەرکردە گرینگەکانی داعش لە باشووری بەغدا دەستگیر بکەن.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، عاشوور نەعیمی سەرکردەی داعشی ناسراو بە عاشوور زەباح، بەرپرسی پێشووی کومیتەی ئیعدام لە فەلووجە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی عێراقەوە دەستگیر کرا.

زەباح کە لە دەیان جەنایەتی تیرۆریستی دژی خەڵکی سڤیل و هێزە ئەمنییەکانی عێراق ڕۆڵی هەبوو، لە ڕەوتی ئۆپراسیۆنێکی ورد لە ناوچەی دەورە لە باشووری بەغدا دەستگیر کرا.

شیاوی باسە کە هێزە ئەمنییەکانی عێراق هەروەها درێژە دەدەنە ئۆپراسیۆنە دژە تیرۆریستییەکانی خۆیان لە ناوچە جیاجیاکانی ئەو وڵاتە بە شێوەیەک کە چەند ڕۆژی ڕابردوو قۆناغی نوێی ئۆپراسیۆنی دژە تیرۆریستی "وەعدە سادق"یان لە میحوەری باشووری ئەو وڵاتە دەست پێکرد.

News Code 36328

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha