AP ١٣٩٩ ڕەشەمە ١٧ ١٧:٠٠

فووتساڵی قوتابیانی کوردستان پلەی دووەمی ئێرانی وەدەستهێنا

فووتساڵی قوتابیانی کوردستان پلەی دووەمی ئێرانی وەدەستهێنا

فووتساڵی قوتابیانی کوردستان پلەی دووهەمی فووتساڵی قارەمانی قوتابیانی وڵاتی بە دەست هێنا.

بە پێی هەواڵی مێهر، ئەفشین خۆشگوار ئەم هەواڵەی ڕاگەیاند و وتی: لەم ڕیکابەرییانە کە بە میوانداری ئەلبورز بەڕێوە چوو، یانەی کوردستان پلەی دووهەمی بە دەست هێنا.

ناوبراو بە ئاماژە بەوەی کە کێبەرکێیە وەرزشییەکانی قوتابیانی وڵات ئەمساڵ بە هۆی کۆرۆنا بە شێوەی مەجازی بەڕێوە دەچێت، وتی: بەم شێوە هەموو یانەکان ویدیۆکانی خۆیان بۆ فێدراسیۆن دەنێرن و کار و ڕەوتی هەموو یانەکان لە لایەن داوەرانەوە لێک ئەدرێتەوە و یانەی سەرتر هەڵدەبژێرن.

خۆشگوار وتیشی: تا ئێستا دوو کێبەرکێ فووتساڵ و یاری گورێس بەڕێوە چووە کە کوردستان لە فووتساڵ پلەی دووهەمی بە دەست هێنا و ڕاهێنەریی یانەکە لە ئەستۆی ئیرەج ڕەنجگەر و شاهۆ کەریمی بووە و سەید موحسین حسێنی، سیروان شەرێعەتی، سارۆ زەندی، محەمەد جەعفەری خرۆسە، میلاد شەریفی و سارۆ کەریمی یاریزانانی یانەکە بوون.

News ID 36322

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha