بە پێی هەواڵی مێهر، باڵوێزی ئەنقەرە لە تاران سەبارەت بە وتەکانی وەزیری ناوخۆی وڵات سەبارەت بە بەشداری هێزەکانی "پەکەکە" لە خاکی کۆماری ئیسلامی ئێران، بۆ وەزارەتی دەرەوە بانگهێشت کرا و ناڕەزایی وڵاتەکەمان پێ ڕاگەیندرا.
لەم دیدارەدا ئاماژە کرایە بڕیاری جیدی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ بەرەنگاری لە گەڵ تیرۆریسم لە ناوخۆی وڵات و داکۆکی کرا: وتەکانی ئەم دواییانەی وەزیری ناوخۆی وڵاتی تورکیا سەبارەت بە بەشداری هێزەکانی "پەکەکە" لە خاکی ئێران بە هیچ شێوەیەک قبووڵ ناکرێت و دژی هاوکارییە دوولایەنەکانە.
هەروەها لەم دیدارەدا وڵاتەکەمان ئامادەیی خۆی بۆ پتەو کردنی هاوکاری و بەرەنگاری لە گەڵ تیرۆریست لە ناوچە سنوورییەکان ڕاگەیاند و داوای لە باڵوێزی تورکیا کرد تاکوو وڵاتەکەی بۆ بەرگری کردن لە هاتنی هێزەکانی گرووپە تیرۆریستییەکان بۆ نێو سنوورەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران چالاک بێتەوە.
Your Comment