بە پێی هەواڵی مێهر، ئیبراهیم قادری ئەمڕۆ لەم بارەوە وتی: هاوکات لە گەڵ دەیەی پیرۆزی فەجر یەکەمین باری ڤاکسینی کۆوید١٩ گەیشتە کوردستان و ٣٦٠ دۆز بۆ کادری دەرمان لە بەشەکانی ئای سی یوو کوترا.
ئەو وتیشی: بە پێی ئەم گەڵاڵە ٩٤٠ دۆز ڤاکسین لە قۆناغی دووهەم بۆ کوردستان تەرخان کرا کە ئەمڕۆ کوتانی ئەوانەش دەستی پێ کرد و لەم قۆناغەدا کادری دەرمانی بەشەکانی کۆرۆنا، ناوەندە ١٦ کاتژمێرییەکان، بە ساڵا چوان و جانبازە کیمیاییەکان ڤاکسین دەکوتن.
ناوبراو داکۆکی کرد: کوتانی ڤاکسین بە شێوەی خۆڕایی و لە ڕێگای بەشی تەندروستی و دەرمانەوە بەڕێوە دەچێت و بە دەرمانخانەکان نادرێت.
بۆچوونی ئێوە