AP ١٣٩٩ ڕەشەمە ٩ ٠٨:٤٩

کۆشکی سپی:

هێرش بۆ سەر سووریا لە دژی هێزەکانی نزیک لە ئێران بووە

هێرش بۆ سەر سووریا لە دژی هێزەکانی نزیک لە ئێران بووە

کۆشکی سپی بە بڵاو کردنەوەی بەیاننامەیەک پاگەندەی کرد کە هێرشی ڕۆژی پێنجشەممەی ئەمریکا بۆ سەر خاکی سووریا دژی میلیشیاکانی سەر بە ئێران ئەنجام دراوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە سپۆتنیک، کۆشکی سپی بە بڵاو کردنەوەی بەیاننامەیەک سەبارەت بە هێرشی سەربازی ئەمریکا بۆ سەر سووریا پاگەندەی کرد کە ئەو هێرشە لە دریژەی پاراستنی هێزەکانی ئەمریکا ئەنجام دراوە.

کۆشکی سپی هەروەها هێناویە کە ئەو هەوڵانەی واشنتۆن لە درێژەی " کەم کردنەوەی ئاڵۆزییەکان" ئەنجام دەدرێن.

هەروەها لە ئەو بەیاننامە هاتووە: هێرشی ڕۆژی پێنجشەممە دژی میلیشیا سەربازییەکانی عێراق کە لەلایەن ئێرانەوە پاڵپشتی دەکرێن لە ڕۆژهەڵاتی سووریا بۆ کەم کردنەوەی مەترسی هێرشەکان لە داهاتوو زۆر پێویست بووە و ئامانجیشی ناردنی ئەو پەیامە بووە کە بایدن پاڵپشتی دەکات لە هێزەکانی ئەمریکا.

جێن ساکی لە بەیاننامە فەرمیەکەی خۆی لەو بارەوە ڕایگەیاند: بایدن خەریکی ناردنی ئەو پەیامە ئاشکرایەیە کە لە هەر کوێ هەڕەشە هەبێت لە سەر هێزەکانی ئەمریکا، کاردانەوە دەنوێنێت. ناوبراو مافی هەیە کە هەر جۆرە هەوڵێک لە هەر کات و بە هەر شێوەیەک بە بژاردەی خۆی ئەنجام بدات.

News ID 36202

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha