فەیسبووک گەمارۆی خستەسەر یەپەگە

فەیس بووک لە ساڵی 2018 لە ترسی ئەوەی کە داهاتی خۆی لە تورکیا لەدەست نەدات، داخوازی ئەنقەرە بۆ ڕێگری لە بڵاو کردنەوەی ناوەرۆکی هەژمارەکانی سەر بە هێزە کوردییەکانی قبووڵ کردبوو.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ڕێکخراوی پروپابلیکا ڕاپۆرتی داوە، تورکیا کە لە ساڵی 2018 ئۆپراسیۆنی سەربازی دژی هێزە کوردییەکانی سووریا لە ناوچەی عەفرین ئەنجام دابوو لە فەیس بووک داوای کردبوو ڕێگری بکات لە بڵاو بوونەوەی پۆستە فەیس بووکییەکانی هێزە کوردییەکانی سووریا کە ڕەخنەیان لە ئەو هێرشە گرتبوو.

بە پێی ئەم راپۆرتە، ئەگەر فەیس بووک ئەو داخوازییەی تورکیای بۆ بێدەنگ کردنی کوردەکانی سووریا قبوول نەکردبا، دەیان ملیۆن دۆلار داهاتی خۆیی کە لە رێکلامی کاڵا تورکیاییەکان دەست دەخست، لەدەست دەدا.

بە پێی ناوەرۆکی ئیمەیلی بەرپرسانی باڵای فەیس بووک کە لەم دواییەدا دەرکەوتووە، پرسی بێدەنگ کردنی کوردەکانی سووریا لە لایەن فەیس بووکەوە لە سەر داوای تورکیا دەسەلمێت.

بە پێی ڕاپۆرتی نیۆۆرک پۆست، شریل ساندبرگ، لە بەرپرسانی باڵای فەیسبووک لە وەڵامی فەیسبووک بۆ بێدەنگ کردنی کوردەکانی سووریا وتوویە " من کێشەیەکم لەگەڵ ئەو بابەتە نییە".

News Code 36197

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 10 =