سەرکەوتنی ژینگەناسە بچووکەکان لە فستیڤاڵی نێونەتەوەیی فیلمی ئێران

دۆکۆمێنتی ژینگەناسە بچووکەکان بە دەرهێنەری فەهیمە زەبێحی سوڵتانی و دروست کردنی ڕەزا ئەحمەدیاری وەکوو باشترین ئەنیمەیشنی فێرکاری لە پەنجاهەمین فستیڤاڵی نێونەتەوەیی فیلمی ڕۆشد هەڵبژێردرا.

بە پێی هەواڵی مێهر، ئەنیمەیشنی ژینگەناسە بچووکەکان فیلمێکی 13 بەشییە کە لە بەرهەمەکانی ڕەنگی ناوەندی کوردستانە، وەکوو باشترین ئەنیمەیشنی فێرکاری لە پەنجاهەمین فستیڤاڵ نێونەتەوەیی فیلمی ڕۆشد هەڵبژێردرا و دیپلۆمی شانازی و خەڵاتی نەقدی مێهرەجانەکەشی وەرگرت.

لە دیکەی بەرهەمەکانی ڕەزا ئەحمەدیاری دەتوانین بە "هیوا شوانی بچووک"، "کاراگای دارستان"، "ئێرانییەکان"، "نوقڵ و نەوات" وەکوو کورتە فیلم و زنجیرە فیلمی تەلەڤزیۆنی ئاماژە بکەین.

News Code 36146

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 0 =