AP ١٣٩٩ ڕەشەمە ٣ ١٢:٢٦

تا کۆتایی بەفرانباری ئەمساڵ;

هەناردە کردنی 7 ملیار دۆلار کاڵا لە باشماخی مەریوانەوە بۆ دەرەوەی ئێران

هەناردە کردنی 7 ملیار دۆلار کاڵا لە باشماخی مەریوانەوە بۆ دەرەوەی ئێران

جێگری یەکەمی سەرۆک کۆماری ئێران وتی: لە سەرەتای ئەمساڵەوە تا کۆتایی بەفرانبار، 28 ملیار دۆلار کاڵامان هەناردە کردووە کە نزیک بە حەوت ملیار دۆلاری لە ڕێگای سنووری باشماخی مەریوانەوە بووە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئیسحاق جەهانگیری دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ لە دیدار لەگەڵ ئەندامانی هەڵبژێردراوی پاڵپشتی دەوڵەت لە کوردستان ڕایگەیاند: ئێران هی هەمووانە و زۆر کەس هەن کە نایانەوێت ئێران سەربەرز بێت بەڵام لە سێبەری یەکێتی و یەکگرتوویی لە نێوان ئایین و ئێتنیکە جیاوازەوکان ئێرانێکی سەربەرزمان لە ناوچەی پڕ لە ئاژاوەی ڕۆژهەڵاتی ناڤین هەیە.

ناوبراو وتیشی: لە سەرەتای ئەمساڵەوە تا کۆتایی بەفرانبار 28 ملیار دۆلار کاڵامان هەناردە کردووە کە نزیک بە حەوت ملیار دۆلاری لە ڕێگای سنووری باشماخی مەریوانەوە بووە و ئەوە نیشانی دەدات کە ئێران وڵاتێکی ساماندارە و گەلی ئێران لە بەرانبەر گەمارۆ و پیلانەکان خۆڕاگرن.

جەهانگیری وتیشی: لە بواری توندوتیژی دژی ژنان گەڵاڵەیەک لە دەوڵەت پەسەند کراوە و ئەوەش بە شێوەی جیدی شوێنگیری دەکرێت.

جێگری یەکەمی حەسەن ڕۆحانی لە کۆتایی قسەکانیدا جارێکی دیکە لەسەر خێرا کردنەوەی پێدانی بودجەی پێویست بۆ چارەسەری کێشەی ئاوی خواردنەوەی شاری سنە جەختی کرد و وتی: لە لێژنەی بەڕێوەبەرایەتی قەیرانی وڵات 100 ملیار تمەن بودجەی تایبەتمان بۆ ئەو بابەتە تەرخان کردووە.

News ID 36130

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha