سوپای عێراق و پۆلیسی خۆجەیی ئاسایشی شەنگال دابین دەکەن

وتەبێژی فەرماندەیی ئۆپراسیۆنی هاوبەشی عێراق بە ئاماژە بە ئەوەی کە هیچ گرووپێکی چەکدار لە شەنگال نییە، وتی کە دابینی ئاسایشی ئەو ناوچە لەئەستۆی سوپا و پۆلیسی خۆجەییە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئەلعالەم، سەرتیپ تەحسین خەفاجی وتەبێژی فەرماندەیی ئۆپراسیۆنی هاوبەشی عێراق ئەمڕۆ یەکشەممە وتی کە هیچ گرووپێکی چەکدار لە شەنگال نییە.

خەفاجی لە گفتوگۆ لەگەڵ هەواڵدەری فەرمی عێراق واع وتی کە مستەفا کازمی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان لەم دواییەدا فەرمانی دا تا شەنگال لە گرووپە چەکدارەکان خاڵی بکرێت.

ناوبراو زیادی کرد: لە شەنگال بەس هێزی سوپای عێراق، پۆلیسی خۆجەیی و هێزە ئەمنییەکان ئامادە دەبن و هێزەکانی پۆلیسی فیدراڵیش لە ناوچە سنوورییەکان و دەرەوەی شەنگال جێگیر دەبن.

بڵاو بوونەوەی هەواڵگرلێک سەبارەت بە بڕیاری ئەنقەرە بۆ هێرش بۆ سەر شەنگال لەگەڵ کاردانەوەی توندی بزووتنەوەی نوجەبا و هادی عامری سەرۆکی هاوپەیمانی فەتح لە پەرلەمانی عێراق ڕووبەڕوو بووەتەوە و ئەوان خوازیاری وەڵامی قایمی بەغدا بە ئەو کارەن.

News Code 36035

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 0 =