"بە بۆنەی کچەکەم" لە کوردستانەوە گەیشتە ئینگلیس

کورتە فیلمی "بە بۆنەی کچەکەم" گەیشتە بەشی کۆتایی فستیڤاڵی نێونەتەوەیی LIMPA London Film Festival لە ئینگلیس.

بە پێی هەواڵی مێهر، کورتە فیلمی "بە بۆنەی کچەکەم" گەیشتە بەشی کۆتایی فستیڤاڵی نێونەتەوەیی LIMPA London Film Festival لە ئینگلیس.

دەرهێنەری ئەم کورتە فیلمە محەمەد فەرەج زادە لە هونەرمەندانی خەڵکی سەقزە و ئەم کورتە فیلمە وەکوو تەنیا نوێنەری سینەمای ئێران گەیشتە بەشی کۆتایی باشترین کورتە فیلمی فستیڤاڵی نێونەتەوەیی LIMPA London Film Festival کە لە لەندەن بەڕێوە دەچێت.

ئەم فستیڤاڵە لە چەند بەشی فیلمی درێژ، زنجیرە فیلم، مووزیک ویدیۆ، ئەنیمەیشن و کەرتە فیلم بەڕێوە دەچێت و بە گشتی 155 فیلم لە هەموو بەشەکان بەشدارییان کردووە و کورتە فیلمی "بە بۆنەی کچەکەم" بۆ وەدەست هێنانی پلەی باشترین کورتە فیلم ڕیکابەری دەکات.

ئایلین تەیمووری، مادیە ئەمینی، کیانووش کەریمی وەکوو ئەکتەر، زانیار لوتفی فیلم هەڵگر، کیانووش کەریمی دەنگ هەڵگر، مێهران عەبدۆڵانژاد یارمەتیدەری دەرهێنەر، محەمەد فەرەج زادە وەکوو نووسەر و دەرهێنەر لەم فیلمەدا ڕۆڵیان گێڕاوە.

ئەم کورتە فیلمە باسی خەسارە کۆمەڵایەتییەکان دەکات و ساڵی 1398 لە حەوزەی هونەری کوردستاندا بەرهەم هاتووە و چیرۆکی بنەماڵەیەک دەگێڕێتەوە کە بە بۆنەی تووش بوونی باوکەکە بە مادە هۆشبەرەکان، بڕیارێک ئەدەن. ئەم فیلمە پێشتر لە چەند فستیڤاڵی ناوخۆیی و دەرەکیدا سەرکەوتنی بەدەست هێناوە.

News Code 36013

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 1 =