بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە بەغدا یەوم، محەمەد شەبەکی لەو بارەوە وتی: هیچ جۆرە سنوورێک لە باری کاتەوە بۆ پەسەند کرانی بودجە لە پەرلەمان دیاری نەکراوە و پەسەند کرانی پێوەندی بە چارەسەری کێشەکانی لەسەر بەشی هەرێمی کوردستان و ڕێککەوتنی نەوتی و دارایی لە نێوان بەغدا و هەولێر هەیە.
شەبەکی زیادی کرد: پەرلەمانی عێراق، بە بێ دەستخستنی ڕێککەوتن لەگەڵ هەرێمی کوردستان، سەبارەت بە یاسای بودجە ناخرێتە دەنگدانەوە و سەبارەت بە پەسەند کرانی بودجە بە پێی رێککەوتن لە جیاتی دەنگی زۆرینە، کۆ دەنگی هەیە.
شیاوی باسە، بەشیر حەداد جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراقیش لەم دواییەدا لە نزیک بوونەوەی ڕوانگەکانی هەولێر و بەغدا سەبارەت بە بودجە هەواڵی دابوو.
بۆچوونی ئێوە