سەرۆکی دەسەڵاتی دادی ئێران لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی عێراق کۆ بووەوە

سەرۆکی دەسەڵاتی دادی ئێران شەوی چوارشەممە لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی عێراق کۆ بووەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەید ئیبراهیم ڕەئیسی لەگەڵ شاندێکی پایەبەرز شەوی چوارشەممە لەگەڵ مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە کۆشکی سەرۆک وەزیری لە بەغدا دیدار و گفتوگۆی کرد.

سەرۆکی دەسەڵاتی دادی ئێران هەروەها بڕیارە لەگەڵ بەرهەم سالح سەرۆک کۆماری عێراق و محەمەد حەلبووسی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق دیدار و گفتوگۆ بکات.

ئایەتوڵڵا رەئیسی لەسەر داوای فەرمی فایق زیدان سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەری عێراق شەوی سێشەممە لە سەفەرێکی سێ ڕۆژەدا گەییشتە بەغدا.

واژۆی سێ ڕێککەوتننامەی هاوکاری مافی و بەڕێوە چوونی کۆنگرەی ڕۆژنامەڤانی هاوبەش لەگەڵ زیدان لە بەرنامەکانی دوێنی سەرۆکی دەسەڵاتی دادی ئێران بوو.

یەکێک لە گرینگترین ئامانجەکانی ئەو سەفەر شوێنگیری دۆسیەی فەرماندە شەهیدەکانی بەرەنگار بوونەوەی تیرۆریزم، سەردار قاسم سولەیمانی و ئەبو مەهدی موهەندیسە.

News Code 35968

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 13 =