بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە سانا، کارناسانی نەتەوەیەکگرتووەکان داوایان لە 57 وڵاتی جیهان کرد تا 10 هەزار هاووڵاتی خۆیان کە لە ڕیزی بنەماڵە تیرۆریستییەکانی داعش لە باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریان، بگەڕێننەوە وڵاتەکانیان.
بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆیتێرز، ئەو 57 وڵاتە بە پێی یاسا نێودەوڵەتییەکان ئەرکیانە کە هاووڵاتییەکانی خۆیان بگەڕێننەوە وڵاتەکانیان و لە ڕەوتێکی دادوەریدا لێپرسینەوە لە کەسە گەورەساڵەکان بە تۆمەتی ئەنجامی جەنایەتی جەنگی بکەن.
لە هەمان پێوەندیدا، فیۆنۆ ئیلا نی ئێلین ڕیپۆرتەری تایبەتی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ کاروباری مافی مرۆڤ بە هۆشداریی سەبارەت بە دۆخی ئەندامانی بیانی داعش و ژنان و منداڵەکانیان وتی کە ئەو دۆخە یەکمایەتی هەیە و بەپەلە ئەبێ ئەنجام بدرێت.
Your Comment