بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەرۆکی دەسەڵاتی داد، ڕایگەیاند: بە پیلانی ئیسرائیلییەکان بە چەکی ئەمریکییەکان و بە پارەی سعوودییەکان، تەکففرییەکانیان خستە گیانی خەڵکی موسڵمانی ناوچەکە، خوێنیانیان ڕژاند، جەنایەتیان کرد و ماڵوێرانیان ئەنجام دا.
ئایەتوڵڵا ڕەئیسی وتیشی: حەشدی شەعبی لە ئەم ناوچەیە، گەنجانی لە عێراق و لە ئێران و لە سووریا و لە لوبنان و لە هەموو ناوچەکە هاتنە مەیدان و گیانفیداییان کرد و وەستان. حزبوڵڵاش بە تەواوی هێزەوە لە ناوچەکە ڕۆڵی گێڕا.
ناوبراو زیادی کرد: ڕۆحانیەت و بەرخۆدان هاتنە مەیدان شەهیدیان پێشکەش کرد و پیلانەکانی دوژمنیان دەرخست و ڕواڵەتی پیسی ئەمریکییەکانیان خستە دەرەوە.
سەرۆکی دەسەڵاتی داد ڕایگەیاند: بەرخۆدان ئیزنی دزەی ئەمریکییەکان، پیلانگێڕی ئاژاوەگێڕان لە ناوچەکە نادات و بە بەرەکتی خوێنی شەهیدان ئیستعمار لە ناوچەکە کۆتایی دێت.
بۆچوونی ئێوە