پیاوێکی بۆکانی دوای مەرگی گیانی بەخشی بە سێ کەسیتر

نۆهەمین ژمارەی بەخشینی ئەندام ئەمساڵ لە پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژاوا بە بەخشینی ئەندامی پیاوێکی 51 ساڵەی بۆکانی کە گیانی بە سێ کەسیتر بەخشی، تۆمار کرا.

بە پێی هەواڵی مێهر، بە پێی ڕاگەیاندنی زانکۆی زانستە پزیشکییەکانی ئازەربایجانی رۆژاوا، ئەحمەد قادر ڕەشی، پیاوێکی 51 ساڵەی دانیشتوی بۆکان کە بە بۆنەی خوێنڕێژی مێشک لە نەخۆشخانەی ئیمام خومەینی ورمێ خەوێندرا بوو، ئەمڕۆ بە بۆنەی مەرگی مێشک گیانی خۆی لە دەست دا و پاش داخوازی کارناسانی ئەم نەخۆشخانە، بنەماڵەکەی لە گەڵ بەخشینی ئەندامی ئەو ڕێککەوتن.

گورچیلەکانی درایە دوو نەخۆشی دیالیزی نەخۆشخانەی ورمێ. جەرگەکەشی بۆ تاران نێردراوە تاکوو لە زووترین کاتدا بدرێتە یەکەمین نەخۆشی چاوەڕێ.

 ئەمە نۆهەمین ژمارەی بەخشینی ئەندامی ئەمساڵ لە ئازەربایجانی ڕۆژاوایە.

 

News Code 35906

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha