دەمانەویست لە ڕێگای گەمارۆکانەوە خۆپیشاندان لە ئێران سەرهەڵبدات

نوێنەری پێشووی ئەمریکا لە نەتەوەیەکگرتووەکان لە لێدوانێکدا وتی کە دەمانەویتس لە ڕێگای گەمارۆکانەوە خۆپیشاندان لە ئێران بکەوێتە ڕێ.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، نیکی هەیلی نوێنەری پێشووی ئەمریکا لە نەتەوەیەکگرتووەکان دوێنێ لە گفتوگۆیەکدا لەگەڵ کەناڵی تەلەڤیزیۆنی فاکس نیوز ڕایگەیاند: دەوڵەیئ نوێی ئەمریکا بەدوای گەڕانەوە بۆ ڕێککەوتنی ناڤۆکی ئێرانە؛ واتا دەیانەوێت سەرجەم ئەو گەمارۆیانە کە ئێمە خستبوومانە سەریان، هەڵبگرن.

ناوبراو لەو بارەوە درێژەی دا کە ڕوانگەی سەرۆک کۆماری ئێستای ئەمریکا سەبارەت بە ئیران زۆر مەترسیدارە.

نیکی هەیلی لە درێژەدا زیادی کرد: گەمارۆکان ئابووری ئێرانیان لاواز کردەوە تا شوێنێک کە خەڵک بڕژنە سەر شەقام و دژی دەسەڵات خۆپیشاندان بلەن. ئەوە هەمان شتێک بوو کە ئێمە دەمانەویست.

هەڵوێستە دوژمنانەکانی دەوڵەتی ئەمریکا دژی تاران

ئەمە لە حاڵێکدایە کە دۆناڵد ترامپ سەرۆک کۆماری پێشووی ئەمریکا 8 ی مارسی ساڵی 2018   بە بیانووی بێ بنەما و بە شێوەی تاک لایەنە بڕیارنامەی 2231 ی ئەنجومەنی ئاسایشی پێشێل کرد و لە ڕێککەوتنی ناڤۆکی وڵاتانی 5+1  لە گەڵ چووە دەرەوە.

واشنتۆن دواتر هەڕەشەی کرد گەمارۆکان دژی تاران کە بە پێی ئەو ڕێککەوتنە هەڵپەسێردرابوو، دەگەڕێنێتەوە.

کاردانەوەی ئێران بە بێ کردەیی ئەورووپا و کردەوەکەی ئەمریکا

شیاوی باسە کە یەک ساڵ دوای چوونە دەرەوەی یەک لایەنەی ئەمریکا لە ڕێککەوتنی ناڤۆکی، ئێرانیش بە پێی مادەکانی 26 و 36 لە ئەو ڕێککەوتنە نێودەوڵەتییە بەهۆی بێ کردەیی ئەورووپا و بێ بەڵینیی ئەمریکا؛ هەندێک لە بەڵینەکانی خۆیی لە ڕێککەوتنی ناڤۆکی کەم کردەوە.

News Code 35899

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 9 + 8 =