عێراق لایەنێکی گرینگ لە پێوەندییەکانی ناوچەکەیە

حەسەن ڕۆحانی وتی: ئێران لە هەبوونی عێراق لە پێوەندییە ناوچەییەکان پاڵپشتی دەکات و پێی وایە کە عێراق کێشێکی گرینگ لە پێوەندییە سیاسی و ئەمنییەکانی ناوچەکەیە.

بە راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، حەسەن ڕۆحانی سەرۆک کۆماری ئێران دوانیوەڕۆی چوارشەممە لە دیدار لەگەڵ فواد حسێن وەزیری دەرەوەی عێراق، وتی: ئێران و عێراق بە پێی بەستێنی ئابووریەک کە هەیانە دەتوانن وەکوو دوو ئابووری تەواوکور، پاڵپشتی لە یەک بکەن و ئەبێ بە هەڵگرتنی هەنگاوگەلێک ئاستی هاوردە و بردەی بازرگانی بگاتە 20 ملیار دۆلار لە ساڵدا.

سەرۆک کۆمار هەروەها بە جەخت لەسەر ئەوەی کە بۆ ئێران پاڵپشتی لە سەقامگیری و ئاسایش، سەربەخۆیی و یەکپارچەیی خاک و بەرز کردنەوەی پێگەی ناوچەیی و نێودەوڵەتیی عێراق، یەکمایەتی هەیە، وتی: هاوکاری دوو وڵاتەکە لە سەردەمی هێرشی داعش بۆ ڕزگار کردنی ناوەکە لە دەستی داعش نموونەیەکی بەرچاو بۆ تۆکمە کردنەوەی پێوەندی دوولایەنەیە.

حەسەن ڕۆحانی هەروەها جەختی کرد کە ئێران لە بەشداریی عێراق لە پێوەندییە ناوچەییەکان پاڵپشتی دەکات و پێی وایە کە عێراق کێشێکی گرینگ لە پێوەندییە سیاسی و ئەمنییەکانی ناوچەکەیە.

ڕۆحانی هیوای خواست کە دەوڵەتی نوێی ئەمریکا بگاتە ئەو ئەنجامە کە هەبوونی ئەوان لە ناوچەکە لە زیانی ئاسایشە و لە ئەو سیاسەتە پێداچوونەوە بکات.

فواد حسێنیش لە ئەو دیدارەدا وتی: بەغدا پێداگرە لەسەر چوونە دەرەوەی هێزە بیانییەکان لە عێراق و بە شێوەی جیدی شوێنگیری دەکات و بە هەوڵ و دانوستانێک کە ئەنجام دراوە ئەو بابەتە شوێنگیری دەکات.

News Code 35876

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 8 =