گۆلی ورمێ، لە سەرچاوەی ژیانەوە تا وشک بوون

لە ئەم ڕاپۆرتەدا هەوڵ دراوە هەم گۆلی ورمێ زیاتر بناسێندرێت و هەم هۆکارەکانی وشک بوونی و گەڵاڵەکان بۆ بووژانەوەی بخرێتە بەرچاو.

 ئاژانسی هەواڵی مێهر، بەشی گەشتیاری: گۆلی ورمێ ناوی گۆلێکە لە باکووری ڕۆژاوای ئێران کە لە نێوان پارێزگاکانی ئازەربایجانی ڕۆژاوا و ئازەربایجانی ڕۆژهەڵات جێی گرتووە. ڕووبەری ئەو دەریاچە لە ساڵی 1377 نزیک بە شەش هەزار کیلۆمەتری دووجا بوو کە لە ڕیزی بیست و پێنجەمین گۆلی گەورەی جیهان لە باری ڕووبەرەوە بوو. گۆلی ورمێ گەورەترین گۆلی ناوخۆیی ئێران، گەورەترین گۆلی ئاوی سوێری ڕۆژهەڵاتی ناڤین و شەشەمین گۆلی گەورەی ئاوی سوێری جیهانە. ئاوی ئەو گۆلە زۆر سوێرە و زیاتر لە ڕووبارەکانی زەڕینەڕوود، سیمینەڕوود، تەلخەڕوود، گادر، باراندۆز، شارچای، نازلو و زولا دابین دەبێت.

فەلسەفەری ناودێری کردنی

ناوی گۆلە، ئەمڕۆ گۆلی ورمێیە کە لە ناوی شاری ورمێ، ناوەندی پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژاواوە گیراوە. لە دەیەکانی 1930 ی زایینی لە کاتی دەسەڵاتداری پاشایەتی ڕەزاشا ئەو گۆلە بە شانازیی ناوبراوەوە گۆلی ڕەزاییە ناودێر کرا. دوای شۆرشی گەلانی ئێران لە ساڵی 1357 ناوی گۆلەکە بۆ ناوە سەرەتاییەکەی خۆی واتا گۆلی ورمێ گەرێندرایەوە. لە زمانی کۆنی ناوچەکە، ئەو گۆلە چیچست بە واتای درەوشاوە ناودێر کراوە.

گۆلی ورمێ لە بەڵگە مێژووییەکان

 یەکێک لە یەکەم ئاماژەکان بۆ گۆلی ورمێ لە کەتیبەی سەدەی نۆهەمی پێش زایین لە کاتی دەسەڵاتداری شەلمنسەری سێهەم بە دوو ناو لە شوێنی دەریاچەی ورمێ ئاماژە کراوە: پرسوا بە واتای ئێرانییەکان یان پارسەکان و ماتای یا میتانییەکان.

ئەو گۆلە ناوەندی پادشایی منائییەکان بوو. ئەگەری هەیە شوێنی ژیانی منائییەکان لە تەپەی حەسەنلوو لە باشووری دەریاچەکە بووبێ.

لە پێنسەد ساڵی دوایی دەڤەری گۆلی ورمێ شوێنی ژیانی کورد و ئازەربایجانییەکان بووە.

جۆراوجۆری لە ژینگەی گۆلی ورمێ

بە پێی لیستی جۆراوجۆری ژیانی بوونەوەرەکان لە گۆلی ورمی کە لە ساڵی   2014و  2016بڵاو کراوەتەوە پارکی دەریاچەیی ورمێ جێی ژیانی 62 جۆر باکتری و ئارکئۆباکتر، 42 جۆر قارچکی میکرۆسکۆپی، 20 جۆر جولبەک، 311 جۆر گیا، 5 جۆر جەستەنەرمەکان، 226 جۆر پەلەوەر، 27 جۆر خشۆک و دووژینە و 24 جۆر مەمکدارە. لانیکەم ئێسک و پڕووسکی 47 جۆر ئاژەڵی دیکەش دۆزراوەتەوە.

ئەو گۆلە زیاتر لە سەد دوورگەی بچووکی بەردیی هەیە کە هەر بەو بۆنەوە شوێنی مانەوەی پەلەوەری کۆچەر لەوانە فلامینگۆ، پلیکان، کەفچەنووک، ئێکراس، لەقلەق، سۆنە، دەندووک خنجەری، چێوپێ و مریشکی نەورۆزییە.

بە بۆنەی سوێر بوونی لەڕادەبەدری دەریاچەکە، هیچ جۆرە ماسییەک تێدا ژیان ناکات. سەرەڕای ئەوە گۆلی ورمێ یەکێک لە ژینگە گرینگەکان بۆ سەخت پێستەکانی ئارتیما ناسێندراوە.

پارکی نەتەوەیی گۆلی ورمێ

 گۆلی ورمێ لە ساڵی 1352 لە ڕیزی پارکە نەتەوەییەکانی ئێران تۆمار کرا. پارکی نەتەوەیی ورمێ، لە ژینگە سروشتییەکانی بوونەوەران لە ئێرانە. ئەو پارکە نەتەوەییە بە پانتایی 462600 دۆنم یەکێک لە 9 هومارەکانی ژینگە لە ئێرانە.

سەرچاوەکانی دابین کردنی ئاوی گۆلی ورمێ

گۆلی ورمێ گەورەترین ئاوگیری هەمیشەیی لە ئاسیای ڕۆژاوایی لە باکووری ڕۆژاوای فەلاتی ئێران هەڵکەوتووە. ناوچەی دابین بوونی ئاوی گۆلی ورمێ، 51876  کیلۆمەتری دوو جێیە کە بەرانبەرە لەگەڵ زیاتر لە سەدا سێی ڕووبەری ئێران. ئەو ناوچە لە 60 ڕووبار تێرئاو دەبێت کە 21  ڕووباری هەمیشەیی یان وەرزییە و 39 شی دەورەییە. زەڕینە ڕوود، سیمینە ڕوود و ئاجی چای دابین کەرانی سەرەکی ئاوی گۆلی ورمێن. ئەو ناوچە بە دەشتگەلێک وەکک دەشتی ورمێ، تەبرێز، ئازەرشار، بۆکان، بۆناب، میاندوئاو، مەهاباد، نەغەدە، سەڵماس، پیرانشار و شنۆ یەکێک لە ناوەندە بەنرخەکانی چالاکی کشتوکاڵی و ئاژەڵداری لە ئێران دێتە ئەژمار. بەنداوی گەورەی بۆکان ڕۆڵی گرینگی لە پاراستنی ئەو دەریاچە هەیە.

وشک بوونی گۆلی ورمێ

ئەو دەریاچە لە ناوەڕاستەکانی دەیەی 80 ەوە دەستی بە ویشک بوون کرد و ئەمڕۆکەش مەترسیی ویشک بوونی تەواوی لەسەرە. لێکدانەوەی وێنە ئاسمانییەکان نیشانی دەدات کە لە ساڵی 2015 دەریاچەکە سەدا 88 ڕووبەری خۆیی لەدەست داوە. هۆکاری زۆر هەیە بۆ وشک بوونی دەریاچەی ورمێ لەوانە، وشکەساڵی، چێ کردنی گەورەڕێ لەسەر گۆلەکە، بەکارهێنانی بێ هۆکاری ئاو لە ناوچەکانی دابین بوونی ئاوی ئەو گۆلە و هەروەها بارینی کەمی بەفر و باران لە ساڵانی دوایی.

لێکۆڵینەوەیەکی نوێ لەلایەن چەند لێکۆڵەرەوە لە ئەمریکای باکوور نیشانی دەدات کە وشکەساڵی تەنیا هۆکاری کەم بوونەوەی 5 لە سەدی بارینەکان لە ناوچەی دابین بوونی ئاوی گۆلەکەیە و هۆاکری مرۆیی بریتی لە پڕۆژەی گەشەی ئابووری-ئاوی و چێ کرانی گەورەڕێی  15 کیلۆمەتری لەسەر دەریاچەکە بوونەتە هۆی دروست بوونی قەیران لە دەریاچەکە.

تا ساڵی 2012 زیاتر لە 200 بەنداو لە سەر ڕووبارەکانی دابین کردنی ئاوی گۆلی ورمێ داڕێژرابوون یان چێ کرابوون و ئامادەی بەکارهێنان بوون.

لە سەرەتاکانی مانگی خەزەڵوەری ساڵی 1394ی هەتاوی، ڕێژەی ئاوی دەریاچەی ورمێ 127004، مەتر ڕاگەیێندرا کە لەچاو خەزەڵوەری ساڵی 1393  ی هەتاوی ، 40 سەنتی مەتر کەم بوونەوە نیشان دەدات.

خەسارە ژینگەییەکانی وشک بوونی گۆلی ورمێ

 هەندیک لە کارناسانی بواری ژینگە پێش بینی دەکەن لە ئەگەری وشک بوونی ئەو دەریاچە کەشوهەوای مامناوەندی نە گەرم و نە ساردیناوچەکە دەبێتە کەشوهەوای گەرمەسێری لەگەڵ بای خوێی و ژینگەی ناوچەکە بەگشتی دەگۆڕدرێت. جگە لە خوێ زۆربەی ئالوودەییەکان لەوانە ئاسنی ژەهراوی قورسی بەکارهێنراو لە پیشە و مادەی ژەهراوی بەکارهێنراو لە کشتوکاڵ کە چوونەتە ناو ئاوی دەریاچەکەوە، لە ئەگەری وشک بوونی دەریاچەکە زۆربەی ئەو مادە ژەهراویانە دێنە ناو هەوا و مەترسی نەخۆشی هەناسە بۆ ژینگە و خەڵکی ناوچەکە دێنێتە ئاراوە.

گەڵاڵەکانی ڕزگار کردنی گۆلی ورمێ

 یەکێک لە ئەو گەڵاڵەگەلە کە بۆ ڕزگار کردنی گۆلی ورمێ هێنراوەتە ئاراوە گواستنەوەی ئاو لە ناوچەکانی تر لەوانە ئەرەس کە گواستنەوەی دەتوانێت یارمەتیەکی بەرچاوی دەریاچەی ورمێ بدات. بە وتەی نادر قازی پوور، تەنیا ڕێگای ڕزگار کردنی گۆلی ورمێ، بەکارهێنانی ئاوەکانی رووباری ئەرەس و شاری پیرانشارە. بەڵام ئەو ڕوناگەگەلە دژایەتیگەلێکی دەکرێن. لە گەلاوێژی 1390ی هەتاوی مەجلیسی شوورای ئیسلامی لەگەڵ گەڵاڵەیی دوو پەلەیی گواستنەوەی ئاو بۆ دەریاچەی ورمێ دژایەتی کرد.

News Code 35864

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha