زەریف: ئەمریکا ئەبێ بگەڕێتەوە سەر بەڵێنەکانی لە ڕێککەوتنی ناڤۆکی

وەزیری دەرەوەی ئێران لە گفتوگۆ لەگەڵ کەناڵی سی ئێن ئێن لەسەر گەڕانەوەی ئەمریکا بۆ سەر بەڵێنەکانی لە ڕێککەوتنی ناڤۆکی جەختی کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، وەزیری دەرەوەی ئێران لە گفتوگۆ لەگەڵ کەناڵی سی ئێن ئێن، وتی: دەوڵەتی ئەمریکا ئەبێ بگەڕێتەوە سەر ڕێککەوتنی ناڤۆکی و ئەو کاتیش ئێران ئامادەیە دەستبەجێ وەڵامی ئەو کردەوە بداتەوە. لێرەدا پرسی کات گرینگ نییە بەڵکوو بابەتەکە ئەوەیە کە ئایا دەولەتی نوێی ئەمریکا دەیەوێت سیاسەتە شکست خواردووەکانی دەوڵەتی ترامپ پەیڕەو بکات یان نا.

ناوبراو لە وەڵام بە پرسیارێک لەسەر ڕێکارێک بۆ ئەوەی کە کام لایەن سەرەتا ئەبێ بگەڕێتەوە سەر ڕێککەوتنەکە، زیادی کرد: دەتوانرێت ڕێکارێک بۆ هاوکاتی یان هەماهەنگی لەو بارەوە هەبێت.

زەریف زیادی کرد: هەماهەنگ کاری یەکێتی ئەورووپا لە کۆمیسیۆنی هاوبەش دەتوانێت گەڕانەوەی ئێران و ئەمریکا بۆ سەر ڕێککەوتنی ناڤۆکی ڕێک بخات و ڕێکارێک بۆ هەماهەنگی هەوڵەکانی ئێران و ئەمریکا بۆ گەڕانەوە بۆ سەر ڕێککەوتنی ناڤۆکی پێک بێت.

وەزیری دەرەوەی ئێران بە وتنی ئەوەی کە ئەگەر لایەنێک مافی دیاری کردنی مەرجی بۆ گەڕانەوە بۆ سەر ڕێککەوتنی ناڤۆکی هەبێت، ئێرانە نەک ئەمریکا، درێژەی دا: ئەو مەرجانەی کە ئەمریکا بۆ ئێرانی دیاری کردووە هیچ واتایەکی نییە.

News Code 35846

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 4 =