بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ڕووسیا یەوم، سیروان بارزانی بەرپرسی هێزی پێشمەرگە لە میحوەری گوێر-مەخموور، ڕوودانی هەر جۆرە ئاڵۆزییەک لە نێوان ئەو هێزانە لەگەڵ سوپای عێراق و ئامادەباشی هێزەکانیی وەدرۆ خستەوە و وتی: هێزەکانی پێشمەرگە بە پێی کەشوهەوای ساردی زستان، هەوڵی دروست کردنی سەنگەر و بنکەی نوێی داوە.
سیروان بارزانی زیادی کرد: جموجووڵەکان لە ئەو میحوەرە، تایبەت بە جێگیر کردنەوەی هێزەکانی پێشمەرگەیە و پێوەندیەکی باشمان لەگەڵ سوپای عێراق هەیە.
شیاوی باسە هەندێک مێدیا خۆجەییەکان لە ئامادەباشی هێزەکانی پێشمەرگە هەواڵیان دابوو. بەڵام بارزانی جەختی کرد: هێزەکانی پێشمەرگە بۆ ڕووبەڕوو بوونەوەی ئەگەری هەر جۆرە هێرشێک کەوتووەتە حاڵەتی ئامادەباشییەوە و لەم دواییەدا، هیچ کێشەیەک لە نێوان ئێمە و سوپای عێراق ڕووی نەداوە.
بۆچوونی ئێوە