ڕابێرت مالی وەکوو نوێنەری ئەمریکا بۆ کاروباری ئێران هەڵبژێردرا

دوو بەرپرسی ئاگادار ڕایانگەیاند کە جۆبایدن یەکێک لە ئەندامانی گرووپی دانوستانکاری باراک ئۆباما لە ڕێککەوتنی ناڤۆکیی وەکوو نوێنەری ئەمریکا بۆ کاروباری ئێران هەڵبژاردووە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، دوو بەرپرسی ئاگادار بەرەبەیانی هەینی بە کاتی تاران بە هەواڵدەری ڕۆیتێرزیان ڕاگەیاند کە ڕابێرت مالی ڕاویژکاری باڵا و پێشوو لە بواری ئێران لە دەوڵەتی ئۆباما بە ئەگەری زۆرەوە وەکوو نوێنەری تایبەتی جۆبایدن بۆ کاروباری ئێران دیاری دەکرێت.

سەرچاوەیەکی ئاگادار کە نەیویست ناوی ئاشکرا بکرێت، وتی: هەڵبژاردنی ڕابێرت مالی لە پۆستێکی زۆر هەستیار لە بواری سیاسی و یەکێک لە کێشەکانی بەردەم سیاسەتی دەروەی ئەمریکا، بەزوویی ڕادەگەیێندرێت.

بڵاو بوونەوەی هەواڵی هەڵبژاردنی ناوبراو بۆ ئەو پۆستە لەگەڵ ڕەخنەی هەندێک لایەنی کۆماری خواز و گرووپەکانی پشتیوانی ئیسرائیل بەرەوڕوو بووەوە و مالی وەکوو کەسێکی خاوەن هەڵوێستی نەرم بەرانبەر ئێران و هەڵوێستی توند بەرانبەر ئیسرائیل تۆمەتبار دەکەن.

News Code 35790

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 3 =