بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ڕۆژنامەی "تورکیا" نزیک بە دەسەڵاتی تورکیا پاگەندەی کرد هلۆسی ئاکار وەزیری بەرگری ئەو وڵاتە و یاشار گولەر سەرۆکی ئەرکانی هاوبەشی هێزە چەکدارەکان لە سەفەری ئەم دواییەی خۆیان بۆ بەغدا چوار گەڵاڵەیان بۆ هێرش بۆ سەر پەکەکە ئاراستەی بەغدا و هەولێر کردووە.
ئاکار و گولەر لە دیدار لەگەڵ بەرپرسانی حکومەتی عێرا و دەوڵەتی هەرێم چوار پێشنیاریان بۆ ڕووبەڕوو بوونەوەی پەکەکە لە ناوچەی شەنگال هێناوەتە ئاراوە کە بریتین لە: ئۆپراسیۆنی هاوبەشی تورکیا و عێراق، ئۆپراسیۆنی عێراق بە پاڵپشتی ئاسمانی تورکیا، ئۆپراسیۆنی هاوبەشی عێراق و هەرێم و ئۆپراسیۆنی تورکیا بە تەنیا.
ئەگەرچی لێدوانەکانی ئاکار و ئەردۆغان دوای ئەو سەفەرە نیشان لە هیواداری ئەوانە بۆ گەییشتن بە ڕێککەوتنێک لەو بوارەوە، هێشتا نادیارە ئاکار لە ئەو سەفەرە دەستی پڕ گەڕابێتەوە، بەڵام هەڕەشەی تورکیا دژی پەکەکە لە شەنگال هەر هەیە.
حکومەتی عێراق نیسبەت بە هەبوونی سەربازانی تورکیا لە باشیقە ناڕازیە و وادیارە نایەوێت تورکیا لە شەنگالیش جێ خۆش بکات و هێزەکانی لەوێ جیگیر بکات.
Your Comment