بە پێی هەواڵی مێهر، بەختیار ڕەحمانی پوور لە کۆبوونەوەیەکی ڕۆژنامەوانیدا وتی: ئەم ڕێژەیە لە چاو ساڵی ڕابردووە سێ لەسەد دابەزیوە بەڵام لە بواری دۆلارییەوە ١٦ لەسەد زیادی کردووە و زۆرتر کەلوپەلی پێسیستی کارخانەکان و باتری سەیارە بووە.
ئەو بە ئاماژە بەوەی کە لە سەرەتای ئەمساڵ تا کۆتایی بەفرانباریەک میلیار و ٢٧٠ میلیۆن دۆلار کەلوپەل لە گومرۆکەکانی کوردستانەوە هەناردە کراوە، وتیشی: ئەم ڕێژە کەلوپەلە نێردراوە لە بواری دۆلارییەوە ١٦ لە سەد لەچاو ساڵی رابردووەوە زیادی کردووە.
ڕەحمانی پوور بە ئاماژە بەوەی کە گومرۆکی باشماخی کوردستان لە بواری چالاکی ناردەمەنییەوە لە پلەی یەکەم دایە، ڕایگەیاند: لە بواری ترانزیتیشەوە باشماخ پلەی یەکەمی لە نێوان ٥٨ گومرۆکی وڵاتدا هەیە.
Your Comment