بە پێی هەواڵی مێهر, ڕۆژ نووری شاوەیس لەم بارەوە وتی: لیژنەی دانووستانکارێک کە سەرپەرشتیاری ئەوەم لە ئەستۆ بوو، لە گەڵ هەموو پارتەکان، فراکسیۆنەکان و ڕێبەرانی سیاسی دانووستانمان کرد و بۆ یەکەم جار لە ساڵی 2003وە پەیامێکمان بۆیان بەڕێ کرد.
شاوەیس وتیشی: ئەزموونی خراپی پێشوو لە گەڵ بەغدا بووە هۆی ئەوەی بە ڕوونی لە گەڵ بەرپرسانی ئەوان قسە بکەین.
ئەندامی باڵای پارتی دیموکرات بە ئاماژە بە ئەگەری گەمارۆدانی هەڵبژاردنی پارلەمانی عێراق، ڕایگەیاند: بژاردەکانی کوردەکان بۆ هاوکاری لە گەڵ بەغدا زۆرە لەوانە دەتوانین ئاماژە بۆ هەڵبژاردنەکان بکەین.
ڕۆژ نووری شاوەیس لەکۆتاییشدا وتی: هەرێمی کوردستان ڕۆژانە 250 هەزار بەرمیل نەوت دەداتە شەریکەی بازرگانی نەوتی عێراق(سومو) و هەرکەس شتێک دژی ئەوە بڵێت، ڕاستییەکانی گۆڕیوە.
Your Comment