بە پێی هەواڵی مێهر, محەمەد ساعدی شرۆڤەکاری عێراقی ڕایگەیاند کە دەوڵەتی ئەمریکا یاسای پارلەمان سەبارەت بە چوونە دەرەوەی سەربازە ئەمریکییەکان لە عێراقی پێشێل کردووە و هەر بۆیە دەغڵ کردن لە کاروباری ناوخۆیی عێراق لە لایەن ئەو وڵاتەوە زیادی کردووە.
ئەو وتیشی: ئەمریکا لە هەموو بابەتە سیاسی و ئابوورییەکانی عێراق دەغڵ دەکات. جگە لەوەش کۆنترۆڵی هێڵی ئاسمانی عێراقیان گرتۆتە دەست.
ساعدی بەم شێوە درێژەی بە باسەکانی دا: دەوڵەتی بەغدا دەبێ داخوازی خەڵک لەبەرچاو بگرێت و یاسای پەرلەمان سەبارەت بە دەرکردنی سەربازانی ئەمریکی لەو وڵاتە بەڕێوە ببات گەر وا نەبێت خوێنڕێژی لەو وڵاتە دووپات دەبێتەوە.
ئەو داکۆکی کرد: بە بوونی بایدن لە سەر کورسی دەسەڵات، ئێمە بینەری شەڕ و دووبەرەکی نێوان تیرە و تایفەکانی عێراق لە ڕێگای تەقینەوە تیرۆریستییەکانین. نابێ ئەوە لەبیر بکەین بایدن پشتیوانی بیرۆکەی دابەش کردنی عێراقە.
بۆچوونی ئێوە