لێکۆڵینەوە لە گومانی پاڵپشتیی بیانییەکان لە تەقینەوەکانی بەغدا بکرێت

سەرۆکی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا داوای لە دەوڵەتی عێراق کرد تا سەبارەت بە سیناریۆی دەستێوەردانی لایەنە بیانییەکان لە تەقینەوەکانی ڕۆژی پێنجشەممە لە بەغدا لێکۆڵینەوە بکات.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە فورات نیوز، نووری مالیکی سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا سەبارەت بە تەقینەوە تیرۆریستییەکانی ڕۆژی پێنجشەممە لە بەغدا پرسگەلێکی هێنایە ئاراوە.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، ناوبراو لەو بارەوە وتی: ئەبێ هەموو ئەو بەرپرسە سەربازی و ئەمنیانە کە لە تەقینەوە تیرۆریستییەکانی بەغدا کەم کاریان کردبوو، بخرێنە بەر پرسیارەوە.

سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا هەروەها بە ئاماژە بە سیناریۆی دەستێوەردانی لایەنە بیانییەکان لە تەقینەوە تیرۆریستییەکانی بەغدا، جەختی کرد: دەوڵەت ئەبێ لێکۆڵینەوەی بەربڵاو لەسەر دەستێوەردانە بیانییەکان لە تەقینەوەکانی بەغدا بکات تا تێبگات کە ئایا ئەو تەقینەوەگەلە لەلایەن لایەنە بیانییەکانەوە پلانڕێژی کرابوو یان نا.

News Code 35698

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha