تەقینەوەکانی بەغدا؛ شوێنی پێی ئەمریکا و سعوودی بۆ نائەمن کردنی عێراق

ڕوودانی دوو تەقینەوەی گەورە لە حاڵێکدا دوو ڕۆژی ڕابردوو پێتەختی عێراقی هەژاند کە شوێن پێی عەرەبستانی سعوودی لە ئەو ڕووداوە و هەروەها پڕۆژەی نائەمن کردنی عێراق بە باشی دەبینرێت.

ئاژانسی هەواڵی مێهر، گرووپی نێودەوڵەتی: دوو ڕۆژی ڕابردوو ڕوودانی دوو تەقینەوەی گەورە، شاری بەغدای پێتەختی عێراقی هەژاند. دوای ئەوە، حەسەن تەمیمی وەزیری تەندروستی عێراق بە ڕاگەیاندنی ئاماری کۆتایی تەقینەوە تیرۆریستییەکانی بەغدا، وتی کە ژمارەی کوژراوان گەیشتووەتە 32  و 110 کەسیش بریندار بوون. ئەمە لە حاڵێکدایە کە گرووپی تیرۆریستی داعش بەرپرسیارێتی تەقینەوەکانی بەغدای لە ئەستۆ گرت.

ڕوودانی ئەو تەقینەوەگەلە کاردانەوەی زۆری بەدواوە بوو. مەستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق دوای ئەو تەقینەوەگەلە گۆڕانکارییەکی بەربڵاوی لە پێکهاتەی ئەمنیەتی، هەواڵگری ئەو وڵاتە ئەنجام دا. ناوبراو هەروەها لە لێدوانێکدا جەختی کرد: ئێستا لەسەر گەڵاڵەیەکی بەربڵاو و کاریگەر بۆ بەرەنگار بوونەوەی کێشە ئەمنییەتییەکانی کار دەکەین. ئەوەی کە دوێنێ ڕووی دا، نیشانی دا کێشەگەلێک لە پێکهاتەی ئەمنیەتی هەیە کە ئەبێ چارەسەر بکرێن.

هاوکات بوونی چەندین تەقینەوە لە عێراق لەگەڵ داخوازییەکان بۆ چوونە دەرەوەی ئەمریکا لە ئەو وڵاتە گوماناوییە

هاوکات بوونی تەقینەوە تیرۆریستییەکان لە بەغدا لەگەڵ بەرز بوونەوەی داخوازییەکان بۆ چوونە دەرەوەی سەربازانی ئەمریکی لە خاکی عێراق گەماناوییە. سەرۆک وەزیرانی عێراق لە درێژەدا هەروەها جەختی کرد: داعش بەردەوام لە هەوڵدایە کە خۆی بە بەغدا نزیک بکاتەوە، بەڵام ئەو هەوڵانە بە ئۆپراسیۆنی جیاواز پووچەڵ کراونەتەوە. ڕوونە کە ڕووداوەکانی دوێنێ بەهۆی کێشە لە پێکهاتەی ئەمنیەتی بووە. من خۆم چاوەدێری دامودەزگا هەواڵگرییەکان دەکەم. لە لایەکی ترەوە، حزبوڵڵای لوبنانیش بە دەرکردنی بەیاننامەیەک تەقینەوە تیرۆریستییەکانی بەغدای بە توندی ئیدانە کرد.

لە بەیاننامەکەی حزبوڵلا لەو بارەوە هاتووە: گەڕانەوەی تەقینەوەکان بۆ عێراق بەتایبەتی هاوکات لەگەڵ بەرز بوونەوەی داخوازییەکان بۆ چوونە دەرەوەی هێزە داگیرکارە ئەمریکییەکان، گوماناوییە. کردنە ئامانجی خەڵکی سڤیلی بێ تاوا لە ژێر هەر ناوێکدا ئیدانە دەکرێت. پارت و لایەنە جیاجیاکان لە ناوخۆیشەوە هەر کامەیان بە دەرکردنی بەیاننامەی جودا تەقینەوەکانی بەغدایان بە توندی ئیدانە کرد.

ڕاپۆرتە سەرەتاییەکان لە تەقینەوە گوماناوییەکانی بەغدا باس لە ڕۆڵی عەرەبستانی سعوودی لە ئەو ڕووداوانەیە. لە هەمان پێوەندیدا، بەهائەدین نووسی وتەبێکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا جەختی کردووە: بە پێی زانیارییە سەرەتاییەکان هۆکارەکانی هەر دوو تەقینەوە تیرۆریستییەکە لە بەغدا هاووڵاتی سعوودی بوون. دەستێوەردانی عەرەبستانی سعوودی لە ئەو تەقینەوە دەربکەوێت، دەوڵەتی بەغدا ئەبێ ڕاشکاوانە ڕیاز وەکوو تاوانباری ڕووداوەکانی ڕۆژی پێنجشەممە بناسێنێت.

وادیارە تەقینەوەکانی ڕۆژی پێنجشەممەی بەغدا لەگەڵ تەقینەوەکانی ئەم دواییە لە جرف سەخەر هەڵکەوتوو لە میحوەری باکووری پارێزگای بابل پێوەندی هەیە. ئەو جۆرە دەردەکەوێت کە ڕووداوەکانی بەغدا و باکووری بابل هەر بەشگەلیک لە پازلێک و یەک پڕۆژەن؛ وتا پازل و پڕۆژەی نائەمن کردنی عێراق لەلایەن ئەمریکا و عەرەبستانی سعوودییەوە. بەربەیانی ڕۆژی سێشەممە بوو کە چەند تەقینەوەی گەورە و بەردەوام ناوچەی جەرەف سەخەر باکووری بابلی هەژاند؛ ڕێک وەکوو ئەوەی کە ڕۆژی پێنجشەممە لە بەغدا ڕووی دا.

عەرەبستان ملیارها دۆلاری بۆ نائەمن کردنی عێراق خەرج کردووە

عەباس عەراوی کارناسی پرسە ئەمنیەتییەکانی عێراق دەڵێت: عەرەبستانی سعوودی ملیارەها دۆلاری بۆ تێکدانی ئاسایشی عێراق خەرج کردووە؛ ڕیاز لە پشتی تەقینەوەکانی بەغدایە، سیناریۆی دەستێوەردانی ئەمریکا لە تەقینەوەکانی ناوچەی جرف سەخەر لەوێ زیاتر لە ڕابردوو دەرکەوت کە ماڵپەڕی ئیسرائیلی نزیک بە دەزگای سیخوڕی ئەو ڕژێمە واتا مووساد بە ناوی ئینتل تایمز بە بڵاو کردنەوەی پۆستێکی تویتەری ڕایگەیاند کە ئەگەری هەیە تەقینەوەکانی پارێزگای بابل لە کاردانەوە بە هێرشە بەردەوامەکان بۆ کاروانە لۆجستیکییەکانی ئەمریکا لە عێراق ئەنجام دراوە. هەر بۆیە، کاتێک کە چاو لە تەقینەوەکانی بەغداش دەکەین، زۆر گەشبینانەیە کە گومن بکرێت ئەمریکییەکان لە ئەو ڕووداوە دەستیان نەبووە.

لە ئێستادا، هاوپەیوەند بە تەقینەوەکانی بەغدا ئەمریکا و عەرەبستان تۆمەتبار کراون. کارناسان و شرۆڤەکارانی پرسە ئەمنییەکان کە عێراق هەموویان لە سەر ئەو باوەڕەن کە عەرەبستانی سعوودی لە ئەو تەقینەوەگەلە ڕۆڵیان هەبووە. لە هەمان پێوەندیدا، عەباس عەراوی کارناسی پرسە ئەمنییەکانی عێراق جەخت دەکات: ڕاستی ئەوەیە کە عەرەبستانی سعوودی لە پشتی تەقینەوەکانی ڕۆژی ڕابردووی شاری بەغدایە. بەرپرسانی سعوودی ملیارها دۆلاریان بۆ تێکدانی ئاسایشی عێراق خەرج کردووە.

ئەمریکا بەدوای دۆزینەوەی بیانوویەک بۆ مانەوەی عێراقە

لە هەمان کاتدا، ئەمریکاش وەکوو عەرەبستانی سعوودی زیاترین سوود لە بڵاو بوونەوەی نائەمنی لە عێارق دەبەن. واشنتۆن لە ڕێگای پڕۆژی نائەمن کردنی عێراق بەدوای ئەوەیە تا ئاستی گوشارە ناوخۆییەکانی عێراق لەسەر خۆی بۆ چوونە دەرەوە لە ئەو وڵاتە کەم بکاتەوە. گرووپەکانی بەرخۆدان هەموویان خوازیاری چوونە دەرەوەی خێرای ئەمریکییەکان لە خاکی عێراقن و هەر بۆیە، واشنتۆن بە پەرەپێدان بە نائەمنی لە عێارق بەدوای دەرچوون لە ژێر گوشارەکانە.

ئەمریکا بەدوای ئەوەیە تا لە ڕێگای دروست کردنی بۆشایی ئەمنیەتی لە عێراق بیانوویەک بۆ مانەوەی زیاتری خۆی لە خاکی ئەو وڵاتە بدۆزێتەوە. ڕاستیادا ئەمریکییەکان لە ڕێگای نائەمن کردنی عێراقەوە بەدوای دۆزینەوەی پاساوێک بۆ بەردەوام بوونی ئامادە بوونی سەربازی خۆیان لە خاکی عێراقن. ئەون تێدەکۆشن دۆخی ئەمنیەتی عێراق لەگەل کێشە ڕووبەڕوو بکەنەوە تا بەم شێوەیە، لە بۆشایی ئەمنیەتی لە ئەو وڵاتە وەکوو بیانوویەک بۆ مانەوەیان کەڵکوەربگرن. بووژانەوەی داعش لە عێراق لە ئامانجەکانی دیکەی ئەمریکا لە عێراقە بۆ نائەمن کردنی ئەو وڵاتە.

لە هەر حاڵدا، تەواو ڕوونە کە ئەو دەستە تەقینەوەگەلە ناتوانێت تەنیا ئەنجامی هەوڵی تیرۆریستی یەک کەس بێت و سروشتییە ئاوەها ڕووداوگەلێک لە ئەو ئاستەدا بە پاڵپشتی دامودەزگا هەواڵگری و ئەمنیەتییە بیانییەکان ئەنجام دەدرێت. لەم نێوانەدا هەر ئەو جۆرەی کە باس کرا، ئەوە ئەمریکا و عەرەبستانن کە زیاترین قازانجیان دەبێت لە ئاڵۆزییەکان لە عێراق.

News Code 35695

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 0 =