AP ١٣٩٩ ڕێبەندان ٣ ١٥:٢٩

لە شەو و ڕۆژێکدا؛

6305کەسی دیکە لە ئێران تووشی کۆرۆنا بوون/مەرگی 75 کەس

6305کەسی دیکە لە ئێران تووشی کۆرۆنا بوون/مەرگی 75 کەس

وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران ڕایگەیاند تەنیا لە ماوەی شەو و ڕۆژی ڕابردوودا 6305 کەسی دیکەش وەک هەڵگری ڤایرۆسی کۆڕۆنا ناویان تۆمار کراوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر, سیما سادات لاری وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران ڕایگەیاند: لە شەو و ڕۆژی ڕابردووەوە 75 کەس بە هۆی کۆرۆنا لە ئێران گیانیان لە دەستداوە و بەمەش ژمارەی قوربانیانی کۆرۆنا لە ئێران گەیشتووەتە 57 هەزار و 225 کەس.

ڕاشیگەیاند: تا ئێستا یەک ملیۆن و 360 هەزار و 852 کەس بە تووشبووی کۆرۆنا لە ئێران تۆمار کراوە.

تا ئێستا یەک ملیۆن و 151 هەزار و 676 نەخۆشی کۆرۆنایی چاک بوونەتەوە.

News ID 35684

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha