بایدن سەبارەت بە بەرنامەی ناڤۆکی ئێران لەگەڵ وڵاتانی دیکە گفتوگۆ دەکات

بەرپرسی چاپەمەنییەکانی کۆشکی سپی ڕایگەیاند کە دەوڵەتی نوێی ئەمریکا بەدوای توند کردنەوە و درێژتر کردنەوەی سنوورە ناڤۆکییەکان لەسەر ئێران لە ڕێگای دیپلۆماسییەوەیە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ڕۆیتێرز، جێنیفێر بساکی بەرپرسی چاپەمەنییەکانی کۆشکی سپی لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەڤانیدا ڕایگەیاند کە ئەمریکا لە هەوڵدایە تا لە ڕێگای دیپلۆماسییەوە، سنووردار کردنەوەی بەرنامەی ناڤۆکی ئێران توندتر و درێژتر بکاتەوە و ئەو بابەتەش بەشێک لە گفتوگۆوە سەرەتاییەکانی جۆ بایدن، سەرۆک کۆماری ئەمریکا و هاوتا و هاوپەیمانە دەرەکییەکان دەبێت.

نابوراو هەروەها جەختی کرد: سەرۆک کۆمار بە ڕاشکاوانە وتوویە لە ڕێگای دیپلۆماسییەوە بە دوای چارەسەری نیگەرانییەکانە و ئێرانیش بۆ بەرەوپێش بردنی ئەو ڕێککەوتننە ئەبێ جارێکی دیکە پێبەند بوونی خۆی بە سنوورە گرینگەکانی بواری ناڤۆکی بسەلمێنێت.

بەرپرسی بەشی چاپەمەنییەکانی کۆشکی سپی لە درێژەدا زیادی کرد چاوەڕوانی دەکرێت بەشێک لە گفتوگۆوە سەرەتاییەکانی سەرۆک کۆماری ئەمریکا لەگەڵ هاوتاکان و ڕێبەرانی دەرەکی لەسەر پرسی ناڤۆکی ئێران بێت.

پێشتر ئانتۆنی بلینکن بژاردەی بەرچاوی بایدن بۆ پۆستی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا وتبووی کە واشنتۆن بۆ بڕیاردان سەبارەت بە گەڕانەوە بۆ سەر ڕێککەوتنی ناڤۆکی ئێران پەلەیەکی نییە و ئەوەی کە بایدن پێویستە ببینێت بۆ دەسپێکردنەوە پێبەندییەکانی خۆی بە ئەو ڕێککەوتنە چ کارگەلێک ئەنجام دەدات.

News Code 35666

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 11 =