تەقە کردن لە چەند کرێکاری سەقزی لە سلێمانی

بە پێی ڕاگەیاندنی سەرۆکی ئەنجومەنی کرێکارانی بیناسازی سقز ڕۆژی پێنجشەممە لە شاری سلێمانی، کەسانێکی نەناسراو تەقە لە چوار کرێکاری سەقزی دەکەن و یەک کەس بریندار دەکەن.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بە پێی ڕاگەیاندنی سەرۆکی ئەنجومەنی کرێکارانی بیناسازی سقز ڕۆژی پێنجشەممە لە شاری سلێمانی، کەسانێکی نەناسراو تەقە لە چوار کرێکاری سەقزی دەکەن و یەک کەس بە ناوی سیروان بریندار دەکەن و بە هۆی توندی برینەکەیەوە دەگوازرێتەوە بۆ ئێران و لە نەخۆشخانەی تەبرێز خەوێندراوە.

ناوبراو وێڕای ڕاگەیاندنی ئەو هەواڵە وتی: ئەو ئەنجومەنە لە نامەیەکدا بۆ پارێزگاری کوردستان، قایمەقامی سەقز و هەروەها کونسوڵگەری ئێران لە سلێمانی داوای شوێنگیری کردنی دیپلۆماتیک و دادوەری بابەتەی کردووە.

سەرۆکی ئەنجومەنی کرێکارانی بیناسازی سقز زیادی کرد: ئەو کەسانە گەچکار بوون و بۆ دابین کردنی خۆراک چووبوونە بازاڕی سلێمانی کە بە لەلایەن کەسانی نەناسەوە تەقەیان کراوەتە سەر.

News Code 35616

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 13 =