گەڵاڵەکانی ئەردۆغان لە ساڵی 2021 لە عێراق

میدیایەکی فەڕەنسی ئەمرۆ شەممە لە ڕاپۆرتیکدا وێرای ئاماژە بە گەڵاڵەکانی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا لە ساڵی 2021، ئەم ساڵەی وەکوو "ساڵی گەشەی ناوچەیی" ئەردۆغان ناو برد.

بە پێی هەواڵی میهر، میدیایەکی فەڕەنسی لە لێکدانەوەیەکدا گەڵاڵەکانی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا بۆ دراوسێیەکانی باشووری ڕۆژهەڵاتی خۆی واتا عێراق شی کردەوە.

ڕۆژنامەی فەڕەنسی لۆفیگارۆ ئەمرۆ شەممە لە ڕاپۆرتیکدا وێرای ئاماژە بە گەڵاڵەکانی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا لە ساڵی 2021، ئەم ساڵەی وەکوو "ساڵی گەشەی ناوچەیی" ئەردۆغان ناو برد.

ئەم میدیایە نووسیویەتی: ئەردۆغان گەڵاڵە گەشەخوازەکانی خۆی درێژە پێ ئەدات و ساڵی 2021 وەکوو ساڵی گەشەی ناوچەیی بۆ ئەو دەبێت و بەدوای کرانەوەی بەرەیەکی نوێ لە ڕۆژهەڵاتی ناوین دایە.

لۆفیگارۆ لە درێژەشدا نووسیویە: ئەردۆغان چاوی لە عێراقە و لەمپەرێکیش لە بەرانبەریدا نییە. تورکیا تەنیا بە هێرشی ئاسایی بە ناوچە کوردنشینەکانی عێراق ڕازی نابێت. لە ساڵی ڕابردوی زایینی هێرشی سەربازی تورکیا زیادی کردووە.

ئەم میدیایە هەروەها هۆشداری داوە ئەگەری ئەوەی کە تورکیا هێرش بکاتە ناوچەکانی عێراق و زەوینەکانی داگیر بکات و بنکەی سەربازی هەمیشەیی دامەزرێنێت، هەیە.

ساڵێک پڕ لە کێشەی ناوخۆیی بۆ سەرۆک کۆماری تورکیا

لە لایەکیترەوە ڕۆژنامەی لۆمۆندی فەڕانسەش لە ڕاپۆرتێکدا دووبەرەکییەکانی نێوان پاریس و ئەنقەرە سەبارەت بە سوریا، لیبی و قەرەباغی لێک داوەتەوە و ئەگەری ئاسایی کردنەوەی پێوەندی فەڕانسە و تورکیای بە ئەگەرێکی دوور و نەگونجاو زانیوە.

لێرەدا هەروەها نووسراوە: بە سەرنج دان بە کارەکانی ئەردۆغان دژی یەکیەتی ئەورووپا و ڕێخستنی هێرش دژی ئیمانوێل ماکرۆن  سەرۆک کۆماری فەڕانسە، ڕوودانی گۆڕانێکی تایبەت لە پێوەندی نێوان پاریس و ئەنقەرە شتێکی نەگونجاوە.

لۆمۆند نووسیویە: ئەردۆغان بەڕاستی لە گەمارۆی بروکسل لە مانگی مارس دەترسێت. لە لایەکەوە ساڵی 2021 ساڵێکی پڕ لە مەترسی ناوخۆیی بۆ ئەردۆغان دەبێت. دۆخی ئابووری نالەبار، قەیرانی بژیویی ژیانی تورکەکان و باش کۆنترۆڵ نەکردنی کۆرۆنا بۆتە هۆی ئەوەی پێگەی ئەردۆغان لە لای خەڵکەوە بە شێوەیەکی بێ وێنە دابەزێت و لە لایەکیتریشەوە لە ئاستی نێونەتەوەییەوە پێگەیەکی باشی نییە و تووشی دوورەپەرێزی سیاسی بووە.

News Code 35603

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 8 =