بە پێی هەواڵی مێهر، سەردار سەید سادق حسەینی ئەمڕۆ لە ڕێوڕەسمی بەرز ڕاگرتنی ناو و یادی شەهیدانی 28ی ڕەزبەردا وتی: لەو بۆمبارانەدا 220 کەس شەهید کران کە زۆربەیان ژن و منداڵ و بەساڵاچوان بوون کە خەریکی رابواردنی ژیانی ئاسایی خۆیان بوون و کرانە ئامانجی هێرشی دوژمنی بەعسی.
ئەو وتیشی: بۆمبارانی 28ی رەزبەری ساڵی 65ی سنە دڵتەزێنترین جەنایەتی مێژووە و وەکوو یەکێک لە ڕۆژە پیرۆزەکانی شۆڕشی ئیسلامی و مێژووی کوردستان دەناسرێت و ئەرکی هەمووانە ناو و یادی ئەو کەسانەی لەم بۆمبارانەدا شەهید بوون، بەرز رابگرین.
ناوبراو زیادی کرد: ئێمە و بەتایبەت لاوەکانمان دەبێ هەوڵ بدەین درێژەدەری ڕێگای شەهیدان بین و وەسیەتەکانی ئەوان لەبیر نەکەین و ڕێنوێنییەکانی پێشەوا خومەینی و ڕێبەری مەزنی شۆڕش و بایەخەکانی شۆڕشی ئیسلامی بەرز ڕابگرین.
ناوبراو شەهیدانی شانازی شۆڕش و هۆی دەسەڵاتی ئێستای وڵات ناو برد و وتیشی: دەبێ بۆ درێژەدان بە ریگای ئەوان بەرنامە دابڕێژین و خۆڕاگریمان هەبێت و خزمەت بە وڵاتەکەمان بکەین.
سەردار حسەینی بە ئاماژە بەوەی کە درێژەدان بە رێگای شەهیدان پێویستی بە یەکگرتوویی هەیە، وتی: بەرپرسان ئەرکیان هەیە و دەبێ لە دەفرایەتییەکانی شۆڕشی ئیسلامی و سەرمایەی گەورەی شەهیدان و لاوان بە شێوەی شیاو کەڵک وەربگرن و ئەگەر ئەم ڕەوتە لە بەرچاو بگرین، دەتوانین ڕێگایان درێژە بدەین و پارێزەری خزمەتەکانی ئەوان بین.
لە درێژەی ئەم رێوڕەسمەدا لە بنەماڵەی شەهیدانی 28ی ڕەزبەری 65 ڕێز گیرا.
بۆچوونی ئێوە