ناوی مامۆستا هادی زیائەدینی لە ئەتڵەسی ناودارانی ئێران نووسرا

بە هەوڵی جەهادی زانکۆیی پارێزگای کوردستان ناوی مامۆستا هادی زیائەدینی پەیکەرەتاش و وێنەکێشی بەناوبانگی کورد وەکوو یەکێک لە شانازییەکانی کورد لە ئەتڵەسی ناوداران نووسرا.

بە راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، مەجید ئاوج جێگری فەرهەنگی جەهادی زانکۆیی پارێزگای کوردستان هاوپەیوەند بە زەروورەتی ناساندنی کەسایەتییە جێ شانازییەکان دەڵێت: گەورەترین سەرمایەی هەر نەتەوەیەک، بلیمەت و بیرمەندانی ئەو نیشتمانەیە.

ناوبراو، تایبەتمەندییەکانی هەڵبژاردنی کەسایەتییە جێ شانازییەکان و نووسینی ناویان لە ئەو ئەتڵەسەی ئاوا وەسف کرد: خاوەن داهێنەری و خزمەتی بەرچاو بە فەرهەنگ و شارستانیەتی ئێران و ئیسلام، ناوبانگی ئەخجلاقی لە بواری کار و لێزانی خۆی، هەبوونی بەڵێنی کاری.

ئاوج پێێ وایە کە پارێزگای کوردستان ئاخێزگەی کەسایەتیی جێ شانازیی لە هەموو بوارەکانە و هەر بۆیە هەلباژردنی ورد و ڕاست و ناساندنی ئەوان وەکوو کەسایەتیی جێ شانازی زۆر دژوارە.

ناوبراو دەڵیت بە پێی لێکۆڵینەوەکان لە ئەو گەڵاڵەیە وادانرا کە مامۆستا هادی زیائەدینی پەیکەرەتاش و وێنەکێشی ناسراوی کورد وەکوو یەکێک لە کەسایەتییە جێ شانازییەکانی کورد بناسرێت.

ئەو هونەرمەندە ناسراوە خاوەن چەندین ئاسەواری هونەری لەوانە : پەیکەرەی ئازادی، هەوراز، شوانی نەی ژەن، مەولەوی کورد، نەقش بەرجستەی زیویە، منداڵی مەلەوان و پەیکەرەی بەرخۆدان و مەستووری ئەردەڵان و .... ە کە لە شاری سنە دانراون.

News Code 35493

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha