کاریگەری کۆرۆنا لە سەر گەشتیاریی ئابووریی لە کوردستان

ڤایرۆسی کۆرۆنا وەکوو ڤایرۆسێکی گشت گیر هەموو جیهانی گرتەبەر و لە سەر ژیانی خەڵکی هەموو جیهان کاریگاری دانا. دۆخی ئابووری، فەرهەنگی، کۆمەڵایەتی و ... لە هەموو جیهان کەوتە ژێر کاریگەری تەشەنەسەندنی ئەم ڤایرۆسە.

ئاژانسی هەواڵی مێهر، بەشی ئابووری: گەشتیاری وەکوو کەرتێکی گرینگ کاریگەری زۆری لەم دۆخە وەرگرت و جگە لە بێکار بوونی ژمارەیەکی زۆری ئەو کەسانەی ئیشیان پێوەندی بە گەشتیارییەوە بوو، زیانی ئابووری و فەرهەنگی زۆریشی بەدواوە بوو.

پارێزگای کوردستان بە هۆی سروشتی بێ وێنەی وەکوو یەکێک لە ناوچەگەلی گەشتیاری بە ئەژمار دەکات کە هەموو کات گەشتیاری زۆری لێ بوو.

کێوی ئاویەر، گۆلی زرێبار، کێوی ئاربابا، هەورامان، ناوچەی دزڵی، سەراوی قوروە و ژمارەی زۆری بینا کۆنەکانی ئەم پارێزگا وەکوو شوێنی گەشتیاری هەموو کات میوانداری میوانانی ناوخۆیی و بیانی دەکرد.

بانە یەکێک لە شارە پێشکەوتووەکان لەبواری گەشتیارییە

شاری بانە وەکوو یەکێک لە شارەکانی کوردستان بەهۆی سنووری بوون و هەروەها پەرەی بازرگانی و تیجاری دەوری گرینگی لە ڕاکشانی گەشتیار بۆ پارێزگای کوردستان بوو.

سنووری بوونی ئەو شارە بۆتە هۆی ئەوەی بازرگانی تێدا گەشەی زۆری بێت و بازاڕێک لەوێ دروست بکات کە خەڵکی هەموو شارەکان بۆ کڕینی کەلوپەلی پێویست سەردانی ئەو شارە بکەن و هەر بەم بۆنەشەوە شوێنە گەشتیارییەکانی هەمووکات قەرەباڵغ بێت.

کێوانی بەرز و سەرسەوزی ئەو شارە وەکوو یەکێک لە شوێنە سەرنج ڕاکێشەکان بۆ گەشتیاران دێتە ئەژمار کە لە سەرووی هەموو ئەوانەوە کێوی ئاربابایە کە کەش و هەوایەکی خۆش و سروشتێکی دڵڕفێنی هەیە.

ئەم شارە سێ قورئانی مێژووی تێدایە کە نۆژەن کراونەتەوە و لە دێهاتەکانی نەجنە، شوێ و حەفت تاش دان. هەروەها پارکی دوکانان و پیرموراد لەو شوێنانەن کە گەشتیاری زۆریان هەیە.

دێهاتەکانی سەبەدلوو، حەفتاش، نەجنە و ماڵماڵ و موجەسەمەش هەموو کات میوانداری گەشتیارانن و گەشتیاری تا ئەم ڕادە بۆتە هۆی گەشەی ئابووری و دروست بوونی کار و پیشە لەو شارە.

بانە 8 هۆتێل و 7 موسافرخانەی هەیە و جگە لەوانەش ماڵی زۆر لە لایەن خەڵکەوە بۆ گەشتیاران ئامادە کراوە و بە کرێ دەدرێت بەڵام بەداخەوە ئەمساڵ بە هۆی تەشەنەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، نە بازرگانی و نە گەشتیاری ئەو شارە نەک هەر گەشەی نەکردووە بەڵکوو زۆریش دابەزیوە.

هۆتێلەکانی بانە بەهۆی کۆرۆناوە زیانی 70 لەسەدیان پێ گەیشتووە

سەعدوڵا ڕەحیمی، سەرۆکی ڕێکخراوەی میراتی کەلتووری، گەشتیاری و پیشە دەسکردەکانی بانە ڕایگەیاند تەنیا هۆتێلەکانی ئەو شارە تووشی زیانی 70 لە سەدی بوون. ئەمە تەنیا ئاماری فەرمییە و ئەو ماڵانە ناگرێتەوە کە خەڵک بەکرێ دەدەن. بە دلنیاییەوە بانەش وەکوو هەموو جیهان بەهۆی کۆرۆناوە لە بوارەکانی ئابووری، گەشتیاری، کۆمەڵایەتی و ... زیانی پێ گەیشتووە بەڵام گەشتیاری بە هۆی زەق بوون و ناوبانگی لەو شارە زۆرتر وەبەرچاو دەکەوێ.

سەرۆکی ڕێکخراوەی میراتی کەلتووری، گەشتیاری و پیشە دەسکردەکانی بانە بە ئاماژە بەوەی کە ئەم شارە دەفرایەتی زۆری بۆ پێشکەوتنی زۆر لە بواری گەشتیاری و ئابووری هەیە، دەکرێ کاری جیدی لە سەر بکرێت و ئێمە بەرنامەمان داڕشتووە بۆ ئەوەی ئەم شارە لە بواری گەشتیارییەە پێشکەوتووتر بێت بۆ وێنە دەرمانگای شەوانەڕۆژی لەوێ ساز دەکرێت و مەبەست لەوەش پەرەدان بە گەشتیاری تەندروستییە و هەوڵ ئەدرێت هەموو جۆرە خزماتگوزارییەکی شیاو بۆ گەشتیارانی تێدا بێت.

ڕەحیمی لە دروست کردنی کۆماڵێک هەواڵی دا کە رێستورانت، پارکی یاری منداڵان و گەورەساڵان، زەوینی وەرزشی، سینەما، پارکینگ و ...ی تێدا بێت کە خەریکە تەواو دەبێت و جگە لە سوودی ئابووری بۆ شارەکە و ڕاکێشانی گەشتیار، بۆتە هۆی دەست بە کار بوونی 5 کەسیش.

بەدڵنیاییەوە پاش کۆرۆنا و بە کرانەوەی ئەم پرۆژانە زیانەکانی ئەم ماوەیە جوبران دەبێتەوە و دیسانەوە بانە و شوێنە گەشتیارییەکانی ئەمجارە زۆر پێشکەوتووانەتر و بە ئیمکاناتی زۆرترەوە دەبنە میوانداری گەشتیارانی بیانی و ناوخۆیی و دیسانەوە سروشتە جوانەکەی ئەو شارە دەبیتە شوێنی خۆش ڕابواردنی گەشتیاران.

News Code 35441

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 14 =