هۆشداریی ئێران لەمەڕ جموجۆڵی ئەمریکا لە کەنداوی فارس

نوێنەری ئێران لە ڕێکخراوەی نەتەوە یەکگرتووەکان لە نامەیەکدا بە ئەمینداری گشتیی ڕێکخراوەی نەتەوە یەکگرتووەکانی ڕاگەیاند: جم‌و‌جۆڵی سەربازی ئەمریکا لە کەنداوی فارس زیادی کردووە.

بە پێی هەواڵی مێهر، نوێنەری هەمیشەیی کۆماری ئیسلامی ئێران لە ڕێکخراوەی نەتەوە یەکگرتووەکان لە نامەیەکدا بۆ سەرۆکی شۆرای ئاسایشی ئەم ڕێکخراوەیە ڕایگەیاند: جم‌و‌جۆڵی سەربازی ئەمریکا لە کەنداوی فارس و زەریای عومان لەم حەوتانەی دواییدا زیادی کردووە.

لەم نامەدا نووسراوە: ئەمریکا جگە لە هەناردنی چەکی پێشکەوتوو بۆ ئەم ناوچە، هەندێ جموجۆڵی سەربازیشی کردووە بۆ وێنە دەکرێت ئاماژە بکەین بە ناردنی بۆمبی ستراتێژیک بۆ ئاسمانی کەنداوی فارس.

نوێنەری ئێران داکۆکی کرد: جگە لەمانەش، بەرپرسانی ئەمریکی بە دەرخستنی زانیاری درۆ و تۆمەت دژی ئێران درێژەیان داوە و هەمووی ئەم کارانە، هێمنایەتی ناوچەکەی خستۆتە مەترسییەوە.

لەم نامەدا وتراوە: ئەم کارانە ئەگەر کۆنترۆڵ نەکرێت، گوشارەکان زیاد دەکاتەوە و ئەوەش ڕوونە کە ئاکامی هەموو ئەو کارانە لە ئەستۆی ئەمریکا دایە.

نوێنەری وڵاتەکەمان هەروەها وێڕای ئاماژە بەوەی کە ئێران بەدوای شەڕەوە نییە، وتوویە: وڵاتی ئێران بە تەواوەتی توانای پاراستنی خەڵک و ئاسایشی  خاکی خۆی هەیە و ئەو کارانە چاوپۆشی لێ ناکرێت.

لە کۆتایی نامەکەشدا هاتووە: بە پێی ئەوەی کە جم‌و‌جۆڵی سەربازی دژی مەبەست و یاساکانی رێکخراوەی نەتەوە یەکگرتووەکانە و ئاکامی جیدی لە سەر ئاشتی و هێمنایەتی ناوچایی و نێونەتەوەیی دەبێت، چاوەڕوانی ئەوەمان لە شۆرای هێمنایەتی ئەم ڕێکخراوەیە هەیە کە پێبەندی یاسا نێونەتەوەییەکان بێت.

News Code 35406

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha