بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، پڕۆفسۆر کەریمی لەدایک بووی شاری سەقز لە پارێزگای کوردستانە کە پێشتریش توانیوە دوو خەڵاتی "بنیاتی داهێنەری کەنەدا و جان ئیوانز" بباتەوە.
پڕۆفسۆر کەریمی وەکوو خوێندکاری بلیمەت لە زانکۆی "ناپل" لە بواری ئۆپتیکی کوانتۆمی دەرچووە و پاشان لێکۆڵینەوەکانی خۆیی لە بواری " شەپۆڵە پێکهێنراوەکان" وەکوو لێکۆڵەری سەرووی دکتۆرا لە پڕۆژەی فۆربیتک( هاوبەش لە نێوان شەش وڵاتی ئەورووپی) درێژە پێداوە.
بواری کاریی "پڕۆفسۆر کەریمی" کوانتۆمی ئۆپتیک و کوانتۆمی ئینفۆرمەیشێنە و ئەوەش بۆ پێکهێنانی تاقیگەلێکە کە بتوانرێت لە تیشکی پێکهێنراو لە موخابراتی کوانتۆمی و بەرهەمهێنانی کۆمپیۆتەری کوانتۆمی بەکار بهێنرێت.
Your Comment